سەردێری پرسیار:حوکمی قژ داھێنان و ڕوون لێدانی بە بەردەوامی ؟

بەرواری دانان :2019-03-25 کۆدی پرسیار:1092

پرسیار:

پرسیار : حوکمی قژ داھێنان و ڕوون لێدانی بە بەردەوامی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : عَنْ رَجُلٍ صَحِبَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ تَغْتَسِلَ الْمَرْأَةُ بِفَضْلِ الرَّجُلِ، أَوِ الرَّجُلُ بِفَضْلِ الْمَرْأَةِ، وَلْيَغْتَرِفَا جَمِيعًا . )) أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُدَ وَالنَّسَائِيُّ، وَإِسْنَادُهُ صَحِيحٌ.

واتە : لە پیاوێک دەگێڕنەوە ھاوەڵی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەڵێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە ئافرەت خۆی بشوات بە بەرماوەی ئاوی پیاو ، یان پیاو خۆی بشوات بە بەرماوەی ئاوی ئافرەت ، بەڵکو وا باشە ژن و پیاو پێکەوە خۆیان بشۆن ، بە مست یان بە جامێ لە دەفرەکە ئاو ھەڵبگۆزن و خۆیانی پێ بشۆن . ))

ڕیوایەتی ئەبو داود : عن رَجُلٍ صَحِبَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أربع سنین ، کما صحبە أبو هريرة ، قَالَ : (( نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ یمتشط أحدنا کل یوم ، أو یبول أحدنا فِي مُغْتَسَلِهِ ، أو تَغْتَسِلَ الْمَرْأَةُ بِفَضْلِ الرَّجُلِ، أَوِ الرَّجُلُ بِفَضْلِ الْمَرْأَةِ، وَلْيَغْتَرِفَا جَمِيعًا . ))

واتە : لە پیاوێک دەگێڕنەوە ھاوەڵایەتی پێغەمبەری کردووە ھەر وەک چۆن ئەبو ھوڕەیڕە ھاوەڵایەتی کردووە چوار ساڵ ، وتی : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە یەکێک لە ئێمە ھەموو ڕۆژێک قژی دابھێنێت ، یان نەھی کردووە لە یەکێک لە ئێمە میز بکات لە شوێنی خۆشۆردن ، یان نەھی کردووە ئافرەت خۆی بشوات بە بەرماوەی ئاوی پیاو ، یان پیاو خۆی بشوات بە بەرماوەی ئاوی ئافرەت ، بەڵکو وا باشە ژن و پیاو پێکەوە خۆیان بشۆن ، بە مست یان بە جامێ لە دەفرەکە ئاو ھەڵبگۆزن و خۆیانی پێ بشۆن . ))

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە باش نییە ھەموو ڕۆژ قژ دابھێنرێت ، زانایان دەڵێن سونەتە قژ دابھێنرێت و ڕوونی لێ بدرێت و خزمەتی قژ بکرێت ، بەڵام لەگەڵ ئەمەش نابێت مبالەغەی تێدا بکەیت ، بەڵگە :

(١) عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( مَنْ كَانَ لَهُ شَعْرٌ فَلْيُكْرِمْهُ )) رواه أبو داود (3632) ، وصححه الشيخ الألباني في صحيح أبي داود .

واتە : ھەر کەسێک قژی ھەبێت با ڕێزی لێ بگرێت " واتە : با پاکی بکات و جوانی بکات و دابھێنێت و پشت گوێ نەخات . "

(٢) وقد ( نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ التَّرَجُّلِ إِلَّا غِبًّا ) رواه أبو داود (3628) والترمذي (1678) وصححه الشيخ الألباني رحمه الله في صحيح الترمذي .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردەوە لە قژ داھێنان ھەموو ڕۆژێک ، ئیلا ڕۆژێک نا ڕۆژێک .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " إلا غبا " ئیمام ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : واتە ڕۆژێک ڕوونی لێ دەدات و ڕۆژێک لێی نادات . )) " المغني" (1/67)

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست دژی نییە لەنێوان ھەردوو فەرموودەکە ، واتە لەنێوان فەرموودەی : " من کان لە شعر فلیکرمە " و فەرموودەی : " النهي عن الترجل إلا غباً " ، چونکە بەندە فەرمانی پێ کراوە بە ڕێز گرتن لە قژی خۆی ، وە نەھی کراوە لە مبالەغە کردن لە خۆشی و خۆ جوان کردن ، بەڵکو ڕۆژێک نا ڕۆژێک ، ...... )) "حاشية السنن" (11/147) .

خلیل ئەحمەد سھارنفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شیخ ولی الدین دەڵێت : ئەو نەھی یە بۆ کەڕاھەتە نەک حەڕامی ، چونکە لە بابەتی مبالەغەیە لە خۆشی یە ، دەبێت خۆی دووربخاتەوە ، ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان سەر و ڕیش ، ئەگەر وترا : فەرموودە ھاتووە رواە الترمذي یە ، لە ئەنەس دەگێڕنەوە : " پێغەمبەر سەلانی خوای لێ بێت زۆر ڕوونی لە سەر و ڕیشی دەدا و دایدەھێنا " دەڵێم : نابێتە بەڵگە ھەموو ڕۆژێک ئەمەی کردبێت ، زۆر جار ڕاستە لەگەڵ شتێک دەکرێت بەگوێرەی پێویستی . " بەڵام ئەگەر پێویستی پێی ھەبێت لەبەر گرژی و تێک ئاڵان ئەوا داھێنانی ھیچی تێدا نییە . " )) بذل المجهود في حل سنن أبي داود ج١لاپەڕە ٢٦٢

خاوەنی عون المعبود دەفەرمووێت : (( ئەگەری ئەوە ھەیە ئافرەتیش وەک پیاو داخلی ئەم فەرموودەیە ببێت بۆ ئەم حوکمە ، ئیلا ئەوە نەبێت کەڕاھەتییەکە بۆ ئافرەت سوکترە ، چونکە بابەتی خۆ جوان کردن بۆ ئافرەت زیاتر بەرفراوانی تێدایە . )) عون المعبود ج١ لاپەڕە ٥٢

پوختەی وتەی زانایان :

(١) سونەتە پیاو قژ و ڕیش بەپاکی ڕابگیرێت و بشوات و دابھێنرێت ، بەلکو فەرمان کراوە بە خزمەت کردنی قژ و ڕیش .

(٢) باش نییە پیاو ھەموو ڕۆژ قژ یان ڕیشی دابھێنرێت ومبالەغە لە قژ داھێنان دا بکات ، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد دروستە .

(٣) ئەم نەھی یە بۆ کەڕاھەتە نەک حەڕامی ، واتە تاوانبار نابێت ئەگەر چی پێچەوانەی فەرموودەش بکات ، بەڵام ئەگەر کردەوە بە فەرموودە بکات پاداشت بۆی دەنووسرێت .

(٤) ئەگەری ئەوە ھەیە ئافرەتیش وەک پیاو داخلی ئەم فەرموودە ببێت بۆ ئەم حوکمە ، ئیلا ئەوە نەبێت کەڕاھەتییەکە بۆ ئافرەت سوکترە ، چونکە بابەتی خۆ جوان کردن بۆ ئافرەت زیاتر بەرفراوانی تێدایە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام