پرسیار : مانای وشەی سلسبیلا چییە ؟
وەڵام : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( عيناً فيها تسمى سلسبيلاً )) [ الإنسان : ١٩ ] ، واتە : وە لە ئاوی کانیاوێکیش تێکەڵ کراوە کە لەبەر خۆش قووتی پێی دەڵێن : سەلسەبیل .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " فیھا " واتە : لە بەھەشت .
" تسمی سلسبیلا " السلسبیل : خواردنەوەیەکی بەتام و خۆش ، وھو فعللیل من السلاسة ، تقول العرب : هذا شراب سلس وسلسال وسلسبيل ، بە مانای تامێکی باش و زۆر خۆش دێت ، .....
وتەی : " تسمی " واتە : بەم ناوە ناو نراوە لە لای فریشتە و لای پیاو چاکەکان و ئەھلی بەھەشت . )) الجامع لأحکام القران ج٢١ لاپەڕە ٤٧٧-٤٧٩ .
عبدالرحمان بن ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " عینا فیھا " واتە : لە بەھەشت ، " تسمی سلسبیلا " لەبەر ئەوەی پێی دەڵێن سلسبیل لەبەر نەرم و ئاسانی و تام و جوانییەکەی . )) تیسر الکریم الرحمان لاپەڕە ٩٠٢ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net