پرسیار : ئایا ھیچ فەرموودەی ڕاست ھاتوون کاتی دیاری کردبێت بۆ حیجامە یان نەھی کردبێت لە حیجامە کردن لە فلانە ڕۆژ یان کات ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەو فەرموودانەی ھاتوون سەبارەت بە تەوقیت بۆ حیجامە دوو جۆرن :
یەکەم : ھەندێک فەرموودە ھاتوون دەڵێن باشتر وایە لە ڕۆژی ١٧ ، و ١٩ ، و ٢١ ی مانگی ھیجری حیجامە بکەیت ، وە ڕۆژی دووشەم و پێنج شەم لە ھەفتە .
دووەم : ھەندێک فەرموودەی تر ھاتوون نەھییان کردووە لە حیجامە لە ڕۆژی شەممە و یەک شەم و سێ شەم ، وە فەرموودە ھاتووە ھانی حیجامە کردنی داوە لە ڕۆژی چوارشەم و جومعە .
زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەم فەرموودانەی ھاتوون ھەموویان لاوازن ، ھیچ فەرموودەی صحیح نەھاتووە بۆ دیار کردنی کات بۆ حیجامە یان نەھی کردن لە فلانە ڕۆژ .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بە ھەر حال ھیچ شتێک جێگیر نەبووە بۆ نەھی کردن لە حیجامە لە ڕۆژێکی دیاری کراو . )) المجموع ج٩ لاپەڕە ٦٩ .
ئیمام النووی بۆ ئەوە چووە ئەو ئەو فەرموودانەی ھاتوون سەبارەت بە حیجامە لە ١٧ و ١٩ و ٢١ فەرموودەی حەسەنن " واتە گەیشتوونە پلەی حەسەن " .
ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودانە ھیچیان صحیح نین . )) فتح الباری ج١٠ لاپەڕە ١٤٩ .
عقيلي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەم بابەتە ھیچ جێگیر نەبووە سەبارەت بە دیار کردنی ڕۆژێک بۆ حیجامە کردن . )) "الضعفاء الكبير" (1/150) .
بەڵام لەگەڵ ئەمەش زۆر لە زانایان بۆ ئەوە چوون سونەتە ڕۆژی ١٧ و ١٩ و ٢١ حیجامە بکرێت ، بەڵگە :
(١) ئەثەر لە ھاوەڵان نقل کراوە حیجامەیان کردووە لەم ڕۆژانە .
عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال : (( كان أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم يحتجمون لوتر من الشهر ))
رواه الطبري في "تهذيب الآثار" (رقم/2856) قال : حدثنا محمد بن بشار ، قال : حدثنا أبو داود ، قال : حدثنا هشام ، عن قتادة ، عن أنس به .
وهذا إسناد صحيح . قال أبو زرعة : أجود شيء فيه حديث أنس : ( كان أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم يحتجمون لسبع عشرة ، ولتسع عشرة ، وإحدى وعشرين ) "سؤالات البرذعي" (2/757)
وروى الطبري أيضا بعد الأثر السابقة عن رفيع أبو العالية ، قال : ( كانوا يستحبون الحجامة لوتر من الشهر)
وعن ابن عون ، قال : ( كان يوصي بعض أصحابه أن يحتجم لسبع عشرة وتسع عشرة ) قال أحمد : قال سليم : وأخبرنا هشام ، عن محمد أنه زاد فيه : وإحدى وعشرين .
(٢) لە ڕووی پزیشکییەوە باشتر وایە لەم ڕۆژانە بکرێت ، ھەروەک ابن قیم لە زاد المعاد ج٤ لاپەڕە ٥٤ باسی کردووە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net