پرسیار : حوکمی سەلام دانەوە پێش ئیمام ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک سەلام بداتەوە پێش ئیمام ئەم سێ حالەتەیە :
یەکەم : ئەگەر سەلام بداتەوە پێش ئیمام بە ئەنقەست و بێ عوزر ، ئەوە نوێژی بەتالە .
دووەم : ئەگەر سەلام بداتەوە پێش ئیمام ھەلە بکات ، ئەوە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ناو نوێژ و سەلام بداتەوە .
سێیەم : ئەگەر سەلام بداتەوە پێش ئیمام ئوزری ھەبێت ، خۆی جیا بکاتەوە لە ئیمام ئەوە نوێژی دروستە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نموونە عوزر : ئەگەر ئیمام نوێژ زۆر درێژ بکات لە سونەت دەربچێ ، ئەوە دروستە مأموم خۆی جیا بکاتەوە لە ئیمام ، بەڵگە :
چیڕۆکی ئەو پیاوەی نوێژی لەگەڵ معاز کرد ، معاز نوێژی عیشای لەگەڵ پێغەمبەر دەکرد ، پاشان دەگەڕاوە لای قەومەکەی خۆی نوێژی عیشای بەوان دەکرد ، شەوێکیان چووە ناو نوێژ سورەتێکی درێژی خوێندەوە " بەقەرە " ، پیاوێک خۆی جیاکردەوە و نوێژی بەتەنیا کرد ، کاتێک معاز بەمەی زانی گوتی : ئەم پیاوە دووڕووە ، واتە : بەجۆرێک دەرچوو لە کۆمەلی موسلمانان ، بەڵام پیاوەکە گلەی خۆی بردە لای پێغەمبەر ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ فەرمووی : " أتريدُ أنْ تكون فتَّاناً يا مُعَاذُ " گلەی لە پیاوەکەی نەکرد ، بەڵگەیە دروستە خۆت لە ئیمام جیا بکەیتەوە لەبەر درێژ کردنەوەی نوێژی ئیمام ، بەڵام بەمەرجێک درێژ کردنەکە لە سونەت دەرچوو بێت ، نەک لە عادەت دەرچوو بێت .
لەبەر ئەوە ئەگەر پیاوێک پێش نوێژی بە کۆمەلێک بکات ، ئیمامەکەیان ئەوەی بەردەوام پێش نوێژی بۆیان دەکات خوێندنەوەی قورئان و سوجدە و ڕکوعی کورت بووە ، نوێژیان بۆ بکا بە خوێندنەوە و ڕکوع و سوجدەیەکی سونەتی ، ئەوە نابێت کەس خۆی جیابکاتەوە لە ئیمام ، ئەمە عوزر نییە .
عوزری تر : کەسێک ڕشانەوەی دێت لەناو نوێژ ، ناتوانێت بمێنێتەوە ھەتا تەواوی دەکات ، ئەوە نوێژ بە خەفیفی دەکات و سەلام دەداتەوە .
ھەروەھا عوزری تر : غازات لە مرۆڤ ھەبێت لە ورگی ، قورسە لەسەری لەگەڵ ئیمام بمێنێتەوە ، ئەوە بەتەنیا نوێژی دەکات و کورت خەفیف دەکات و سەلام دەداتەوە .
ھەروەھا عوزری تر : کەسێک میزی ماوەتەوە یان پیسایی .
بەڵام ئەگەر ھیچ سوود لە جیابوونەوەی ئیمام نەبینێت ، چونکە ئیمام خەفیف دەکات ، ئەگەر خەفیف بکات خەفیف تر لە ئیمام بەڵام طمأنینە بەدەست نەھێت ، ئەوە نابێت خۆی جیابکاتەوە ، چونکە ھیچ سوود لەم جیابوونەوەیە نابینێت .
ھەروەھا عوزری تر : ئەگەر نوێژی ئیمام کەمتر بێت لە نوێژی مأموم ، نموونە : کەسێک نوێژی مغریب دەکات بەدوای ئیمامێک نوێژی عیشا دەکات ، لەم حالەتە دروستە خۆی جیابکاتەوە لە ئیمام و تەحیات بخوێنێ و سەلام بداتەوە ، .... )) الشرح الممتع ج٢ لاپەڕە ٣١١ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net