سەردێری پرسیار: حوکمی وتنی : یا وجە اللە ؟

بەرواری دانان: 2019-03-28 کۆدی پرسیار: 1101

پرسیار:

پرسیار : حوکمی وتنی : یا وجە اللە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن وتنی : یا وجە اللە دوو ئەگەر ھەیە :

یەکەم : ئەگەر مەبەست پێی زات بێت ، ئەوە دروستە .

دووەم : ئەگەر مەبەست پێی زات نەبێت ، بەڵکو مەبەست پێی وجە " ڕوخسار " بێت ئەوە دروست نییە .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە بۆ ھیچ موسلمانێک داوا لە سیفەتەکانی خوا بکات ، لەلای ھەموو زانایان ، وەک ئەوەی بڵێی : یا وجە اللە ، یان یا علم اللە ، یان یا رحمة الله یان وتەی تری وەک ئەمانە ، بەڵکو واجبە داوا لەخوا بکەیت بە ناوە جوانەکانی ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ " [الأعراف:180]، دەڵێی : يا الله ، يا رحمان ، يا رحيم. ونحو ذلك.

سونەتە توسل بە سیفەتەکانی خوا بکەیت ، بڵێیت : اللهم إني أسألك بأنك عظيم ، أو بقدرتك العظيمة ، أو بحلمك ونحو ذلك. والله ولى التوفيق )) مجموعە الفتاوی .  

عبدالرحمان ناصر البراك پرسیار لێی کراوە : حوکمی ئەو کەسە چییە ئەگەر سەرسام بوو بە شتێک بڵێت : یا وجە اللە ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( نەخێر ھەڵەیە ، بڵێ : یا اللە ، دەڵێی : یا اللە ، ئەمە دوعای ڕێگەپێدراو و باسکراو و مانای زانراوە )) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام