حوکمی وەسفی کردنی خوای گەورە بە کید ؟
وەڵام : نابێت وەسفی خوای گەورە بکەیت بە کید ، ئیلا ئەگەر بۆ بەرامبەر بێت .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم ناوانە : المکر و الاستهزاء و السخرية ، ئەگەر بکەیت بەرامبەر کەسێک شایستەی سزا نەبێت ئەوە دەبێتە ستەم بۆی ، بەڵام ئەگەر بکەیت بەرامبەر کەسێک تاوانی بەرامبەر کەسێک کردووە ، ئەوە سزایە بۆی و کردەوەکەی دادپەروەرییە . )) " مجموع الفتاوى " ج٧ لاپەڕە ١١١ .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە سیفەتی کەمال بە قید ، ئەمەیان خوای گەورە پێی وەسف ناکرێت ئیلا بە قید نەبێ ، وەک : المكر ، والخداع ، والاستهزاء ... شتی تری وەک ئەمانە ، ئەم سیفەتانە سیفەتی کەمالن بە قید ، ئەگەر بەرامبەر ئەوانە بێت کە ئەمە دەکەن ، ئەوە سیفەتی کەمالە ، ئەگەر بە مطلقی باس بکەی ، نابێت بدەیتە پاڵ خوای گەورە ، لەبەر ئەوە ناکرێت وەسفی خوای گەورە بکەیت بە مطلقی بە ماکر یان المستهزئ یان الخادع ، بەلكو بە تقید دروستە : ماكر بالماكرين ، مستهزئ بالمنافقين ، خادع للمنافقين ، كائد للكافرين ، ئەمانە دەبێت مقید بکەیت ، چونکە نەھاتووە ئیلا بە مقیدی . )) " شرح العقيدة الواسطية " ج١ لاپەڕە ١٤٣ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net