سەردێری پرسیار: بۆچی خوای گەورە کاتێک باسی قذف دەکات باسی ئافرەتی داوێن پاکی کردووە ، ئایا پیاوی داوێن پاکیش داخلی ئەم ئایەتە دەبێت ؟

بەرواری دانان: 2019-04-01 کۆدی پرسیار: 1107

پرسیار:

پرسیار : بۆچی خوای گەورە کاتێک باسی قذف دەکات باسی ئافرەتی داوێن پاکی کردووە ، ئایا پیاوی داوێن پاکیش داخلی ئەم ئایەتە دەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : قذف : تۆمەتبار کردنی ئافرەتێکی داوێن پاکە بە زینا یان اللواط ، بێ ئەوەی چوار شایەتی ھەبێت ، زانایان دەڵێن پیاو داوێن پاکیش داخلی ئەم ئایەتە دەبێت ئەگەر کەسێک تۆمەتبار بکات بە زینا .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ * إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ )) [ النور : 4، 5 ] .

زانایان دەڵێن ئەم ئایەتە باسی ئافرەتی داوێن پاکی کردووە ، باشی پیاوی نەکردووە ، بەڵام ئیجماع ھەیە ھەر کەسێک پیاوێکی داوێن پاک تۆمەتبار بکات بێ ئەوەی چوار شایەتی ھەبێت ، ئەوە ھەمان حوکمی ھەیە .

ابن كثير ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم ئایەتە حوکمی جەلدی ڕوون کردۆتەوە سەبارەت بەو کەسەی ئافرەتی داوێن پاک تۆمەتبار دەکات بە زینا ، ئەو ئافرەتە ئافرەتی ئازاد و بالغ و داوێن پاکە ، ئەگەر تۆمەتبارکراو پیاو بێت ئەو کەسە جەلدی لێ دەدرێت، لەم بابەتە جیاوازی نییە لەنێوان زانایان . )) "تفسير ابن كثير" (6 /13) .

سەبارەت بەوە بۆچی ئایەتە تەنھا باسی ئافرەتی کردووە نەک پیاو ، زانایان دەڵێن :

(١) ھەندێک زانا دڵێن لەبەر ئەوە تەنھا باسی ئافرەت کراوە چونکە تۆمەتبار کردنی ئافرەت بە زینا زیاترە لە پیاو .

(٢) ھەندێک زانای تر دەڵێن مەبەست بە المحصنات : الأنفس المحصنات ، گشتی یە ژن و پیاو دەگرێتەوە .

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھاوەڵانی ئێمە دەڵێن : دەقی ئایەتەکە گشتی یە بۆ ژن و پیاو ، مەبەست پێی نەفسە داوێن پاکەکان ، دەڵێن : بەڵگە بۆ ئەم وتەیە ، وتەی خوای گەورە لە شوێنێکی تر : " والمحصنات من النساء " ئەگەر وشەی : " المحصنات " تەنھا بۆ ئافرەت بوایا ، ئەوە خوای گەورە نەی دەفەرموو : " من النساء " ، بەڵگەیە محصنات بۆ ژن و پیاو بەکاردێت ، .... )) المحلی ج١٢ لاپەڕە ٢٢٧-٢٢٨ .

(٣) ھەندێک زانای تر دەڵێن لەبەر ھۆکاری دابەزینی ئایەتەکە باسی ئافرەتی کردووە نەک پیاو .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام