سەردێری پرسیار: ئایا لە دۆزەخ شوێن ھەیە سارد بێت مرۆڤ پێی سزا بدرێت ؟

بەرواری دانان :2019-04-02 کۆدی پرسیار:1109

پرسیار:

پرسیار : ئایا لە دۆزەخ شوێن ھەیە سارد بێت مرۆڤ پێی سزا بدرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن لە دۆزەخ شوێنی سارد ھەیە مرۆڤ پێی سزا دەدرێت ، بەڵگە :

(١) عن أبي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، قال: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( اشْتَكَتِ النَّارُ إِلَى رَبِّهَا فَقَالَتْ : رَبِّ أَكَلَ بَعْضِي بَعْضًا، فَأَذِنَ لَهَا بِنَفَسَيْن : نَفَسٍ فِي الشِّتَاءِ ، وَنَفَسٍ فِي الصَّيْفِ ؛ فَأَشَدُّ مَا تَجِدُونَ مِنَ الحَرِّ، وَأَشَدُّ مَا تَجِدُونَ مِنَ الزَّمْهَرِيرِ )) رواە البخاري (3260) ، ومسلم (617) .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان دەڵێن : الزمھریر : ساردییەکی تووندە . والحرور : گەرمییەکی تووندە . )) شرح صحیح مسلم ج٥ لاپەڕە ١٢٠ .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست بە الزمھریر ساردییەکی تووندە .

کێشە دروست بووە بوونی ساردی لەگەڵ ئاگر ؟!

بەڵام کێشەی تێدا نییە ؛ چونکە مەبەست لە ئاگر شوێنەکەی خۆییەتی ، وە چینێکی تر ھەیە ساردە زمھریرە . )) فتح الباری (١٩/٢) .

ابن كثير ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەسەنی بەسڕی سەبارەت بە وتەی : " وَآخَرُ مِنْ شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ " ڕەنگێکە لە ڕەنگەکانی سزا .

کەسانی تر دەڵێن : وەک زمھریر و ژەھر و ئاوی گەرم و زەقوم ، ... )) " تفسير ابن كثير " (7/ 79) . بەڵام سەبارەت بە فەرموودەی ئەبو سەعید زانایان دەڵێن لاوازە .

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، أَوْ عَنِ أَبِي هُرَيْرَةَ ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ( إِذَا كَانَ يَوْمٌ حَارٌّ، فَقَالَ الرَّجُلُ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ، مَا أَشَدَّ حَرَّ هَذَا الْيَوْمِ ، اللَّهُمَّ أَجِرْنِي مِنْ حَرِّ جَهَنَّمَ، قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ لِجَهَنَّمَ : إِنَّ عَبْدًا مِنْ عِبَادِي اسْتَجَارَ بِي مِنْ حَرِّكِ ، فَاشْهَدِي أَنِّي أَجَرْتُهُ. وَإِنْ كَانَ يَوْمٌ شَدِيدُ الْبَرْدِ، فَإِذَا قَالَ الْعَبْدُ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، مَا أَشَدَّ بَرْدَ هَذَا الْيَوْمِ، اللَّهُمَّ أَجِرْنِي مِنْ زَمْهَرِيرِ جَهَنَّمَ، قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ لِجَهَنَّمَ: إِنَّ عَبْدًا مِنْ عِبَادِي قَدِ اسْتَجَارَنِي مِنْ زَمْهَرِيرِكِ، وَإِنِّي أُشْهِدُكِ أَنِّي قَدْ أَجَرْتُهُ ) . قَالُوا: مَا زَمْهَرِيرُ جَهَنَّمَ ؟ ، قَالَ: ( بَيْتٌ يُلْقَى فِيهِ الْكَافِرُ، فَيَتَمَيَّزُ مِنْ شِدَّةِ بَرْدِهَا بَعْضُهُ مِنْ بَعْضٍ) روى ابن السني في "عمل اليوم والليلة" (306) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام