سەردێری پرسیار:ئایا ئەگەر قرێژ " لەژێر نینۆکەکان بێت ئاو پێی نەگات دەست نوێژ دروستە ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:111

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر قرێژ " پیسایی " لەژێر نینۆکەکان بێت ئاو پێی نەگات دەست نوێژ دروستە ؟

دەقی وەڵام:

وەلام // زانایان دەلێن قڕێژی ژێر نینۆک چاو پۆشی لێکراوە کاتی دەست نوێژ ، وە دەست نوێژی دروستە کە ئەمە وتەی ڕاستە . ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نینۆکەکان دەبێت ببڕدرێن پێش ئەوەی چل ڕۆژ بەسەری دا بچێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاتی داناوە بۆ نینۆک بڕین و مووی خوارەوە و مووی بن ھەنگڵ و سمێل کورت کردن ، وازی لێ نەھێندرێ ھەتا چل ڕۆژ بەم شێوە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت جێگیر بووە لە صحیحی مسلم (٢٥٨) . واجبە لەسەر پیاو و ئافرەت سەرنجی ئەمە بدەن ، واز لە نینۆک و سمێل و مووی خوارەوە و مووی بن ھەنگڵ نەھێنێت زیاتر لە چل ڕۆژ ، دەست نوێژیش دروستە و بەتال نییە ئەگەر قڕێژی " پیسایی " لەژێر بوو ، چونکە کەمە و چاوپۆشی کراوە . )) مجموع فتاوى ومقالات متنوعة لسماحة الشيخ ابن باز رحمه الله ( 10 / 50 ) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام