سەردێری پرسیار:ئایا منالەکانی موسلمانان بۆ بەھەشتن ؟

بەرواری دانان :2019-04-03 کۆدی پرسیار:1110

پرسیار:

پرسیار : ئایا منالەکانی موسلمانان بۆ بەھەشتن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن منالەکانی موسلمانان بۆ بەھەشتن .

ابن كثير ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە مناڵی ئیمانداران جیاوازی نییە لەنێوان زانایان ھەروەک قاضي أبو يعلى بن الفراء الحنبلي عن الإمام أحمد دەڵێت : جیاوازی نییە لەنێوان زانایان مناڵی ئیمانداران ئەھلی بەھەشتن . )) "تفسير القرآن العظيم " ( 3 / 33 ).

النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایانی موسلمانان یەک دەنگن ھەر مناڵێكی موسلمان بمرێت ئەوە بۆ بەھەشتە ، چونکە مکلف نییە . )) شرح صحیح مسلم ج١٦ لاپەڕە ٢٠٧ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام