سەردێری پرسیار:ئایا مەرجە بۆ مەسح کردن لەسەر خوف دەست نوێژی گرتبێ ؟

بەرواری دانان :2019-04-04 کۆدی پرسیار:1111

پرسیار:

پرسیار : ئایا مەرجە بۆ مەسح کردن لەسەر خوف دەست نوێژی گرتبێ ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک بییەوێت مەسح بکات لەسەر خوف دەبێت پێش ئەوەی دەست نوێژ شکان خوفی لەپێ کردبێت لەسەر دەست نوێژ ، بەڵگە :

عَنِ الْمُغِيرَةِ بنِ شُعْبَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَتَوَضَّأَ فَأَهْوَيْتُ لِانْزِعَ خُفَّيْهِ فَقَالَ : (( دَعْهُمَا فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا )) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە : لە موغیرەی کوڕی شقعبەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێ : من لەگەڵ پێغەمبەرا بوو درود و سەلامی خوای لێ بێت لە سەفەرێکدا ، دەست نوێژی گرت منیش دانەویمەوە خوفەکانی دەکەنم ، فەرمووی : وازیان لێ بێنە ، چونکە من بە پاکی لەپێم کردوون وە مەسحی کرد بە سەریاندا .

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە مەرجە بۆ مەسح کردنی خوف ، خوفت لەپێ کردبێ لەسەر دەست نوێژ ، ڕیوایەتی أبي داود (151) ھاتووە دەفەرمووێت : (( دع الخفين ؛ فإني أدخلت القدمين الخفين وهما طاهرتان )) .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە بەڵگەیە مەسحکردن لەسەر خوف دروست نییە ئیلا ئەگەر خوفی لەپێ کردبێ دوای دەست نوێژ )) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەمان زانیووە بە مەرج دانانی دەست نوێژ پێش مەسح کردن لەسەر خوف جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان . )) المغنی ج١ لاپەڕە ١٧٤ .

ئیمام مالک ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەسح دەکرێ لەسەر ھەردوو خوف بۆ کەسێک ھەردوو قاچەکانی خستبێتە ناو خوف پاک بن بە پاک و خاوێنی دەست نوێژ ، سەبارەت بە کەسێک ھەردوو قاچی خستبێتە ناو خوف بێ پاک و خاوێنی دەست نوێژ ئەوە نابێت مەسح لەسەر ھەردوو خوف بکات . )) الموطأ ج١ لاپەڕە ٣٧ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام