سەردێری پرسیار:ئایا مناڵێک دایک و باوکی کافرە دەچێتە بەھەشت ئەگەر لە تەمەنی مناڵی بمرێت ؟

بەرواری دانان :2019-04-04 کۆدی پرسیار:1112

پرسیار:

پرسیار : ئایا مناڵێک دایک و باوکی کافرە دەچێتە بەھەشت ئەگەر لە تەمەنی مناڵی بمرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە مناڵی کافر ئایا دوا شوێنی بە ھەشتە یان دۆزەخە ، چەند وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مناڵی کافر لە بەھەشتە ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، بەڵگە :

(أ) فەرموودەی سمرة رضي الله عنه : أنه عليه السلام رأى مع إبراهيم عليه السلام أولاد المسلمين وأولاد المشركين . رواه البخاري (6640 ) .

(ب) عن حسناء بنت معاوية من بني صريم قالت حدثني عمي قال قلت يا رسول الله من في الجنة قال النبي في الجنة والشهيد في الجنة والمولود في الجنة والوئيد في الجنة . رواه الإمام أحمد ( 5/409 ) . ضعفه الألباني في " ضعيف الجامع " (5997) .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بۆ ناو ئاگرن وەک باوک و باپیرانی خۆیان ، بەڵگە :

(أ) عن سلمة بن قيس الأشجعي قال أتيت أنا وأخي النبي صلى الله عليه وسلم فقلنا إن أُمّنا ماتت في الجاهلية وكانت تقري الضيف وتصل الرحم وأنها وأدت أختا لنا في الجاهلية لم تبلغ الحنث فقال الوائدة والمؤودة في النار إلا أن تدرك الوائدة الإسلام فتسلم . والحديث حسنه الحافظ ابن كثير في " التفسير " ( 3/ 33) ، ومن قبله ابن عبد البر في " التمهيد " ( 18/120 )  .

(ب) فەرموودەی تر ھاتوون بەڵام لاوازن .

سێیەم : ھەندێک زانای تر وەستاون ، کە ئەمە وتەی حماد بن زيد وحماد بن سلمة وابن المبارك وإسحاق بن راهويه ، بەڵگە :

(أ) عن ابن عباس سئل رسول الله صلى الله عليه وسلم عن أولاد المشركين قال الله أعلم بما كانوا عاملين . رواه البخاري (1383) ومسلم (2660) .

(ب) وەک فەرموودەی پێشوو فەرموودەی أبي هريرة ھاتووە . رواه البخاري (1384) ومسلم (2659).

چوارەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دەبنە خزمەتکاری ئەھلی بەھەشت .

(أ) فەرموودە ھاتووە لەلای طبرانی و بزار ، بەڵام زانایان لاوازی دەکەن ، لەوانە کە لاوازی دەکەن ابن حجر لە فتح الباری ج٣ لاپەڕە ٢٤٦ .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم وتەیە ھیچ ئەسل و ئەساسی بۆی نییە . )) " مجموع الفتاوى " ج٤ لاپەڕە ٢٧٩ .

بەڵام ئەوەی ڕاست بێت ئەم وتەیەش بەڵگەیەکی ھەیە کە فەرموودەیەکی لاوازە .

پێنجەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون تاقی دەکرێنەوە لە ئاخیرەت ، ھەرکەسێک گوێڕایەلی خوا بکات دەچێتە بەھەشت ، وە ھەر کەسێک سەرپێچی بکات دەچێتە دۆزەخ ، کە ئەمە وتەی بەیھەقی و ابن تیمییە و ابن قیم و ئەحمەد و ابن کثیر و چەند زانای تر ، بەڵگە :

(أ) عن أنس قال ، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "يؤتى بأربعة يوم القيامة : بالمولود ، والمعتوه ، ومن مات في الفترة ، والشيخ الفاني ، كلهم يتكلم بحجته ، فيقول الرب تبارك وتعالى لعُنُق من النار : أُبْرزْ ، ويقول لهم : إني كنت أبعث إلى عبادي رسلا من أنفسهم ، وإني رسول نفسي إليكم ، اُدخلوا هذه ( أي النار ) ، قال : فيقول من كتب عليه الشقاء : يا رب أنى ندخلها ومنها كنا نفرّ ، قال : ومن كتب عليه السعادة يمضي فيقتحم فيها مسرعاً ، قال : فيقول الله تعالى أنتم لرسلي أشد تكذيبا ومعصية ، فيدخل هؤلاء الجنة وهؤلاء النار" . رواه أبو يعلى ( 4224) ، وله شواهد كثيرة ذكرها الحافظ ابن كثير في " التفسير ( 3 /29-31).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دوا شوێنی مناڵی ئیماندار بەھەشتە ، ئەوان شوێن کەوتەی باوک و باپیرانیانن ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُمْ بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ " [ الطور : ٢١ ] ، سەبارەت بە مناڵی بێجگە لە ئیمانداران ، واتە مناڵێک دایک و باوکی ئیماندار نین ، ڕاستترین وتە سەبارەت بە ئەوان ئەوەیە بڵێین : الله أعلم بما كانوا عاملين ، ئەوان لە ئەحکامەکانی دونیا لە جێگای باوک و باپیرانیانن ، بەڵام لە ئاخیرەت خوای گەورە زاناترە بە حال و کردەوەیان ، ھەروەک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی ، خوای گەورە زاناتر بە دوا شوێنیان ، ....

ئەحکامەکانی مناڵی موشریک لە دونیا وەک موشریکەکانن ناشۆردرێن ، وە کفن ناکرێن ، وە نوێژ لەسەریان ناکرێت ، وە لە گۆڕستانی موسلمانان نانێژرێن . )) "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (2/35) .

بگەڕێوە بۆ حاشية ابن القيم على سنن أبي داود "  ( 7/ 85 ) ، ( 7/87 ) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام