پرسیار : ئایا نییەت مەرجە بۆ مەسح کردن لەسەر خوف ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن نییەت مەرج نییە بۆ مەسح کردن لەسەر خوف ، ئەگەر ھەردوو خوفی لەپێ کرد لەسەر دەست نوێژ ، بۆی ھەیە مەسح لەسەریان بکات ، شەو و ڕۆژێک ئەگەر مقیم بێت ، وە سێ شەو و سێ ڕۆژ ئەگەر گەشتیار بێت .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا مەرجە بۆ دروستی مەسح کردن لەسەر خوف نییەتی مەسح کردنت ھەبێت ، ھەروەھا نییەت بۆ کات مەسح ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : نییەت بۆ ئەمە واجب نییە ، چونکە ئەمەیان پێویستی بە نییەت نییە ، ھەروەک ئەگەر جل و بەرگ لەبەر بکات ، ئەوە مەرج نییە نییەتی عەورەت داپۆشینی ھەبێت بۆ نوێژ ، وە مەرج نییە بۆ لەپێ کردنی ھەردوو خوف نییەتی ئەوە بھێنی کە مەسحی لەسەر دەکەیت ، ھەروەھا مەرج نییە نییەت بھێنی بۆ کاتی مەسح کردن ، بەڵکو بۆی ھەیە سێ ڕۆژ و شەو مەسح بکات جا چ نییەتی ھێنابێ یان نە ، وە ئەگەر مقیم بێت ئەوە بۆی ھەیە شەو ڕۆژێک مەسح بکات ، جا چ نییەتی ھێنابێ یان نە . )) مجموع فتاوى ابن عثيمين (11/117) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net