پرسیار : حیکمەت لە ئیسرا و میعراج چییە ؟
وەڵام : پرسیار کراوە لە عبدالعزیز بن عبداللە ال الشیخ خوا بیپاریزێت : ئایا حیکمەت لە ئیسرا و میعراج چییە ؟
لە وەڵام دا فەرمووی : (( شەو ڕەوی کردن بە پێغەمبەری خوا درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وە بەرز بوونەوە بۆ ئاسمانی حەوتەم بەڵگەیە لەسەر فەزلی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، کە باشترینی پێغەمبەران بووە و گەورەیان بووە ، بەجۆرێک بەرز بووەوە ھەتا گەیشتە ئەو شوێنەی گوێ لە دەنگی نووسینی قەلەم دەبوو ، پێغەمبەر گەیشتووە شوێنێک بەرز بۆتەوە ھیچ فریشتەیەک و پێغەمبەری نزیک نەگەیشتۆتە ئەو شوێنە ، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ڕاستی ڕیسالەکەی و موعجیزەیەک لە موعجیزەکانی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، لەبەر ئەوە گەڕاوە مەککە پێش بەیانی ئەو شەوە کە شەو ڕەوی تێدا کرد ، وە خەبەری ئەو شتانەی بە ئیمانداران دا کە بینیوویەتی ، وە ئەم خەبەردانە بە ئیمانداران ھۆکاری زیاد بوونی ئیمان بووە بۆ ئیمانداران ، وە ئەم موعجیزەیە بووە ھۆکاری گومڕا بوونی ھەندێکیان ، بەڵام خاوەنی ئیمانی ڕاستگۆ ئیمانی زیاد بوو ، ئەبوڤبەکری صدیق کاتێک خەبەریان پێدا فەرمووی : " أنا أصدقه بخبر السماء أفلا أصدقه بهذا؟ " .
لەبەر ئەوەی لەقەبی صدیق بوو لەبەر بەڕاست دانانی ھەموو خەبەرەکانی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، ئەبوبکر کاتێک خەبەریان پێدا سەبارەت ئیسرا و میعراج بەڕاستی دانا ، کاتێک قەومەکەی ئینکاری کرد فەرمووی : " إني لأصدقه فيما هو أبعد من ذلك، أصدقه بخبر السماء في غدوة أو روحة " لەبەر ئەوە ناوی صدیقی لێنرا ، رواه الحاكم في مستدركه وقال: صحيح على شرطهما، ولم يخرجاه. ووافقه الذهبي في تصحيحه )) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net