پرسیار : جیاوازی چییە لەنێوان ڕوح و نەفس ؟
وەڵام : پرسیار لە ابن عثیمین کراوە مەبەست لە ڕوح و نەفس چییە ؟ وە جیاوازی چییە لەنێوانیان ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( روح بەزۆری بەوە دێت کە لە ژیان دایە جا چ حسی بێت یان معنی ، قورئان پێی دەڵێن ڕوح ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وكذلك أوحينا إليك روحاً من أمرنا " ، چونکە قورئان ژیانی دڵە بە زانست و ئیمان ، ڕوح ئەوەی لاشە پێی زیندوو دەبێت و دەژیت پێی دەڵێن ڕوح ، ھەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت : " ويسألونك عن الروح قل الروح من أمر ربي " ، سەبارەت بە نەفس زۆر جار بەکاردێت بۆ ڕوح ، ھەروەک خوای ەورە دەفەرمووێت : " الله يتوفى الأنفس حين موتها والتي لم تمت في منامها فيمسك التي قضى عليها الموت ويرسل الأخرى إلى أجل مسمى " ، وە نەفس بەکاردێت بۆ مرۆڤ ، دەوترێ : جاء فلان نفسه، فتكون بمعنى الذات ، ھەردووکیان ھەندێک جار لێک جیاوازن ھەر یەکەیان مانایەک دەدات ، وە ھەندێک جاریش ھەردووکیان یەک مانا دەدەن ، بە گوێرەی سیاقەکە ، دەبێت ئەوە بزانین وشەکان ماناکەیان دیار دەکرێت بەگوێرەی سیاقەکە ، دەکرێ وشە مانایەکی تری ھەبێ لە سیاق ، وە مانای تری ھەبێت لە سیاقێکی تر ، نموونە القریە " واتە : گوند " ھەندێک جار بەمانای نەفسی خانوو و گوند دێت ، وە ھەندێک جار بەمانای خەلکی نیشتەجێ بووی ئەو شوێنە دێت ، وتەی خوای گەورە کە فریشتە ھاتن بۆ لای ابراھیم : " قالوا إنا مهلكوا أهل هذه القرية " ، مەبەست بە قریە لێرە گوند و خانووەکانە ، وتەی خوای گەورە : " وإن من قرية إلا نحن مهلكوها قبل يوم القيامة أو معذبوها عذاباً شديداً " ، مەبەست پێی خەلکی نیشتەجێ بووی ئەو شوێنە دێت ، وە وتەی خوای گەورە : " أو كالذي مر على قرية وهي خاوية على عروشها " ، المراد بها المساكن، وفي قوله: {واسأل القرية التي كنا فيها} المراد بها الساكن، ئەوەی گرینگ بێت وشەکان ماناکەیان دیار دەکرێت بەگوێرەی ڕستەکە و ئەوەی دەدرێت پاڵی و زیاد دەکرێ بۆی ، بەم بنچینە گرینگ و بەسوودە ڕوون دەبێتەوە بۆمان ڕاستی وتەی ئەو زانایانە کە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون قورئان مجازی تێدا نییە ، قورئان ھەموو وشەکانی لەسەر حەقیقەتی خۆیانن ، چونکە حەقیقەتی ئەوەیە ماناکەی بەگوێرەی ڕستەکە بێت جا بەھەر صیغەیەک بێت ، ئەگەر بەم شێوەیە بێت پووچی وتەی ئەوانە بەدیار دەکەوێت کە دەڵێن قورئان مەجازی تێدایە ، ئەھلی عیلم لەسەر ئەم بابەتە نووسیویان و ڕوونیان کردۆتەوە ، .... )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الثالث - باب المناهي اللفظية .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net