پرسیار : ئایا دروستە ناوی ئیمان لەمناڵی خۆم بنێم ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە ناوی خۆش لەمناڵ بنێیت ، وە نەھی کراوە ناوی ناخۆش و ناشیرین لەمناڵ بنێیت ، وە نەھی کراوە ناوێک لەمناڵ بنێیت تەزکییەی نەفسی تێدا بێت ، بەڵگە :
عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَمْرِو بْنِ عَطَاءٍ قَالَ : سَمَّيْتُ ابْنَتِي بَرَّةَ فَقَالَتْ لِي زَيْنَبُ بِنْتُ أَبِي سَلَمَةَ : إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ هَذَا الِاسْمِ ، وَسُمِّيتُ بَرَّةَ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لَا تُزَكُّوا أَنْفُسَكُمْ ، اللَّهُ أَعْلَمُ بِأَهْلِ الْبِرِّ مِنْكُمْ )) فَقَالُوا : بِمَ نُسَمِّيهَا ؟ قَالَ : (( سَمُّوهَا زَيْنَبَ )) رواە مسلم (٢١٤٢) .
ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت مناڵ ناو بنڕێت بە ناوێک مانای ناخۆش و ناشیرین بێت ، وە نابێت ناوێک لێ بنێیت تەزکییەی نەفسی تێدا بێت . )) " فتح الباري " (10/577) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت مرۆڤ ناوێک لە کوڕ یان کچی خۆی بنێت تەزکییەی نەفسی تێدا بێت . )) " فتاوى نور على الدرب " لابن عثيمين .
سەبارەت بە ناوی ئیمان ئایا دەلالەت لەسەر تەزکییەی نەفس دەکات یان نە ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایانی سەردەم دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەم ناوە دەلالەت لەسەر تەزکییە دەکات ، نابێت ئەم ناوە لە مناڵ بنرێت ، کە ئەمە وتەی ابن عثیمین .
پرسیار کراوە لە ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بە حوکمی ناو نان بە ئیمان ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئەوەی من دەیبینم ناوی ئیمان تەزکییەی تێدایە ، فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر درود سەلامی خوای لێ بێت ناوی " برة " گۆڕیوە لە ترسی تەزکییە ، لە صحيح البخاري (6192) عن أبي هريرة رضي الله عنه : ( أن زينب كان اسمها برة ، فقيل : تزكي نفسها ، فسماها رسول الله صلى الله عليه وسلم زينب ) ...
لەسەر ئەمە دەبێت ناوی ئیمان بگۆڕدرێ ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لەو ناوانەی تەزکییەی تێدایە ، بەتایبەتی ئەگەر ناوی ئافرەت بێت ، چونکە نێرینە نزیکترە لە مێینە ، چونکە وشەی إیمان مذكرة . )) " مجموع فتاوى ابن عثيمين " (3/87) .
عبد الرحمن البراك خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( تەقوا و ئیمان دەبێت ئەم دوو ناوە دانەنرێن )) .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت پرسیار لێیکراوە : ئایا ئەم ناوانە ھیچ محذوری شەرعی تێدایە لە تەزکییەی نەفس وەک : إيمان ، أبرار ، زكية ، غفران ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ناونان بەم ناوانە حەڕام نییە ، بەڵام باشتر وایە تەرک بکەیت ئەم ناوانە ، چونکە تەزکییەی نەفسی تێدایە ، .... )) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ناوی ئیمان تەزکییەی تێدا نییە ، وە ھیچ ڕێگری لەم ناوەدا نییە .
زانایانی اللجنة الدائمە دەڵێن : (( ناونان بە ھودا و ئیمان نەمان زانیووە ڕێگرێکی شەرعی تێدا بێت . )) " اللجنة الدائمة – المجموعة الأولى " (11/463) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێیکراوە سەبارەت بەم ناوانە : هدى ، ونور ، وإيمان ، ودعاء ، وأفنان بۆ کچان ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( نەم زانیوە ھیچی تێدا بێت )) .
باشتر وایە ئەم ناوە لەمناڵ نەنرێت ، یان ئەگەر لێی نراوە بگۆڕدرێت باشترە واللە أعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net