پرسیار : ئایا دروستە ناوی محمد الرسول لە مناڵی خۆم بنێم ؟
وەڵام : نابێت ناوی محمد الرسول یان نبی اللە لەمناڵ بنێیت ، دروست نییە ناوی سید الناس لە مناڵ بنێیت ، ئەی چۆن دەبێ ناوی محمد الرسول یان نبی اللە لە مناڵ بنێیت .
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەڕامە ناونان بە سید الناس ، وە سید الکل ، ھەروەک چۆن حەڕامە سید ولد آدم ، ئەمە دروست نییە ئیلا بۆ پێغەمبەری خوا بە تەنیا ، ئەو گەورەی نەوەی ئادەمە ، حەڵاڵ نییە ئەمە بەکار بێت بۆ بێجگە لە پێغەمبەر . )) " تحفة المودود " (ص/115) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net