پرسیار : ئەو ناوانە چین کە نابێ لە مناڵ بنێیت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەصل وایە ھەموو ناوێک ڕێگە پێدراوە ، ئیلا ئەو ناوانە نەبن کە شەرع نەھی لێیان کردووە .
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەڵێت : (( ئەصل وایە دروستە ھەر ناوێک لە مناڵ بنێیت ئیلا ئەوە نەبێ کە شەرع نەھی لێ کردووە . )) " الموسوعة الفقهية " (11/331) .
زانایان دەڵێن ھەندێک ناو ھەن شەرع ڕێگری لێیان کردوون ، ئەمانە :
یەکەم : ھەر ناوێک تایبەت بێت بەخوا حەڕامە ئەو ناوە لە مناڵ بنێیت ، وەک : خالق و قدوس ، یان ناوێک شیاوی کەس نەبێت ئیلا خوا نەبێ ، وەک مالك الملوك ، ئەمەیان ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری .
ابن قیم ڕەحمەتی خوای ێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم ناوانە تایبەتن بەخوا : الله والرحمن والحكم والأحد ، والصمد ، والخالق ، والرزاق ، والجبار ، والمتكبر ، والأول ، والآخر ، والباطن ، وعلام الغيوب . )) "تحفة المودود" لاپەڕە ٩٨ .
ھەندێک ناوی خوای گەورە ھەن دروستە لە مناڵ بنێیت ، وەک : عەلی و لطیف و بدیع .
دووەم : ھەر ناوێک بۆ کەس شیاو نەبێت ئیلا بۆ پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وەک : سید ولد آدم ، وسید الناس ، وسید الکل .
سێیەم : ھەر ناوێک عبد درابێتە پاڵ بێجگە لەخوا ، وەک : عبد العزى ، وعبد الكعبة ، وعبد الدار ، وعبد علي ، وعبد الحسين ، وعبد المسيح أو عبد فلان ...
چوارەم : ناونان بە ناوی پەیکەرێک کە دەپەرسترێت .
پێنجەم : حەڕامە ناوی شەیتان لە مناڵ بنێیی ، وەک : إبلیس و خنزب .
شەشەم : باش نییە ناوێک لەمناڵ بنێیت مانایەکی ناخۆشی ھەبێت ، یان ناوێک بێت مناڵ شەرم لەخۆی بکات ، یان ناوی کەسێکی خراپ لە مناڵ بنێت یان بەناوبانگ بێت بە خراپە .
حەوتەم : باش نییە ناوی ھەندێک سورەتی قورئان لە مناڵ بنێیت ، وەک : طه ، يس ، حم ...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net