پرسیار : حوکمی دووبارەکردنەوەی مەسح لەسەر گۆریە ؟
وەڵام : زانایان مەسحی سەر خوف یان گۆریە یەک جار دەکرێ ، نابێت دوو جار یان سێ جار مەسح بکەیت ، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دووبارە کردنەوەی مەسح باش نییە ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە ، بەڵگە :
(١) عن المغيرة بن شُعبةَ رَضِيَ اللهُ عنه قال: ((كنتُ مع النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم في سفَرٍ، فأهويتُ لأنزعَ خفَّيه، فقال: دعْهما؛ فإنِّي أدخلتُهما طاهِرَتينِ، فمسَح عليهما)) .
لەم فەرموودەیە باسی دووبارە کردنەوەی مەسحی نەکردووە ، بەڵکو ئەوەی دیار بێت یەک جار مەسحی کردووە .
(٢) مەسح کردنی خوف ناکرێ دووبارەبکەیتەوە وەک مەسح کردنی سەر .
(٣) مەسح کردن لەسەر خوف پاک و خاوێنیێکی خەفیفە ، کەواتە خەفیفە لە چۆنیەتی و ژمارەش ، کەواتە یەک جار مەسح دەکرێ .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وەک مەسح کردنی سەر یەک جار مەسحی خوف دەکرێ ، مەسح دەکەی بە دەستی ڕاست لەسەر خوفی ڕاست ، وە بە دەستی چەپ بەسەر خوفی چەپ یەک جار وەک سەر ، پێویست ناکات دووبارە بکەیتەوە . )) نور علی الدرب .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net