سەردێری پرسیار:ئایا دروستە نوێژی سونەت قەزا بکەیتەوە " واتە : رواتبەکان " ؟

بەرواری دانان :2019-04-08 کۆدی پرسیار:1120

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە نوێژی سونەت قەزا بکەیتەوە " واتە : رواتبەکان " ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن دروستە سونەتەکانی پێش نوێژی واجب و پاش نوێژی واجب قەزا بکەیتەوە ئەگەر کەسێک لێی بڕوات عوزری ھەبێ ، وەک : نووستن یان لەبیرکردن یان مشغول بوون بەشتێک شایستەی عوزر بێت ، دەڵێن دروستە قەزا بکەیتەوە ئەگەر چی لەکاتی نەھیش دابێت ، بەڵگە :

(١) عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْعَصْرِ فَسَأَلَتْهُ عَنْهُمَا فَقَالَ : (( إِنَّهُ أَتَانِي نَاسٌ مِنْ عَبْدِ الْقَيْسِ فَشَغَلُونِي عَنْ الرَّكْعَتَيْنِ اللَّتَيْنِ بَعْدَ الظُّهْرِ فَهُمَا هَاتَانِ )) رواه البخاري (1233) ومسلم (834) .

واتە : لە أم سەلەمە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دوو ڕەکاعەت نوێژیکرد دوای عصر ، منیش پرسیارم لێ کرد سەبارەت بەو دوو ڕەکاعەتە ، فەرمووی : (( خەلکانێک ھاتنە لای من لە عبد القیس منیان سەرقال کرد لەو دوو ڕەکاعەتەی دوای نوێژی نیوەڕۆ ، ئەو دوو ڕەکاعەتەی ئێستا کردم ھی دوای نوێژی نیوەڕۆ بوون )) .

(٢) عن قَيْسِ بْنِ عَمْرٍو قَالَ : رَأَى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلًا يُصَلِّي بَعْدَ صَلاةِ الصُّبْحِ رَكْعَتَيْنِ . فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : أَصَلاةَ الصُّبْحِ مَرَّتَيْنِ ؟ فَقَالَ لَهُ الرَّجُلُ : إِنِّي لَمْ أَكُنْ صَلَّيْتُ الرَّكْعَتَيْنِ اللَّتَيْنِ قَبْلَهُمَا ، فَصَلَّيْتُهُمَا . قَالَ : فَسَكَتَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ . رواه ابن ماجه (1154) ، صححه الألباني في صحيح ابن ماجه (948) .

(٣) عن عائشة رضي الله عنها (أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا لم يصل أربعا قبل الظهر صلاهن بعده) رواه الترمذي (426) ، وحسنه الألباني في "صحيح الترمذي" .

واتە : لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر چوار ڕەکاعەتی پێش نوێژی نیوەڕۆی نەکردبا دوای نیوەڕۆ دەیکرد .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت لای ئێمە ئەوەیە سونەتە نوافلەکان " واتە : سونەتەکانی پێش نوێژ و پاش نوێژی واجب " قەزا بکەیتەوە ، کە ئەمە وتەی محمد ، والمزني ، وتەیەکە لە وتەکانی أحمد ، أبو حنيفة ومالك وأبو يوسف بۆ ئەوە چوون نابێ قەزا بکرێنەوە ، بەڵگەکانمان ئەو فەرموودە ڕاستانە بوون کە باسمان کرد . )) المجموع ج٤ لاپەڕە ٤٣ .

المرداوي الحنبلي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک سونەتێک لە سونەتەکانی لێی بڕوات ، بۆی ھەیە قەزا بکاتەوە ، ئەمە مەزھەبی ئیمام ئەحمەدە ، وە بەناوبانگە لای ھاوەڵان . )) الإنصاف ج٢ لاپەڕە ١٨٧ .

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر سونەتی ڕاتبەی بڕوات نموونە سونەتی نیوەڕۆ ، ئایا قەزا دەکاتەوە دوای عصر یان نە ؟

لەسەر دوو وتە کە ئیمام ئەحمەد ھەردوو وتەی ھەیە :

یەکەمیان : قەزا ناکاتەوە کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالکە .

دووەمیان : قەزا دەکاتەوە کە ئەمە وتەی شافعی یە ، ئەم وتەیە بەھێزترە واللە أعلم . )) "مجموع الفتاوى" (23/127) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مرۆڤ سونەتی پێش نوێژ دوا بخات بۆ دوای نوێژ ، ئەگەر لەبەر عوزر دوای بخات ئەوە ھیچی لەسەر نییە و دروستە قەزای بکاتەوە دوای نوێژ ، بەڵام ئەگەر بێ عوزر ئەمە بکات ئەوە نابێت ، .... )) "فتاوى ورسائل ابن عثيمين" (14/194) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام