پرسیار : ئایا مردوو گوێی لە زیندووەکان دەبێت ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەم بابەتە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مردوو گوێی لە زیندوو نابێت ، کە ئەمە وتەی عائشة وابن عباس وابن مسعود - رضي الله عنهم - وغير واحد من الصحابة وهو مذهب الجمهور، وهو قول ابن عابدين، وابن الهمام، وابن نُجَيم، والحصفكي، والمازري والباجي والقاضي عياض من المالكية، والقاضي أبي يعلى من الحنابلة، الشيخ الألباني و باز وابن عُثيمين ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَى وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ )) [النمل : 80] .
(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِنْ قِطْمِيرٍ * إِنْ تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ )) [ فاطر : 13، 14].
(٣) حديث قَليب بدر: والحديث أخرجه البخاري عن ابن عمر - رضي الله عنهما - قال: "وقف النبي - صلى الله عليه وسلم - على قَليب بدرٍ فقال: ((هل وَجدتم ما وَعد ربُّكم حقًّا؟)) ثم قال: ((إنهم الآن يَسمعون ما أقولُ))، فذُكِر لعائشة فقالت: إنما قال النبي صلى الله عليه وسلم: ((إنهم الآن يعلمون أنَّ الذي كنتُ أقول لهم هو الحق)) ثم قرأت: {إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَى} حتى قرأت الآية".
(٤) ما أخرجه الإمام أحمد أن النبي - صلى الله عليه وسلم - قال : ((إن لله ملائكة سيَّاحين في الأرض، يُبلغونني عن أمتي السَّلام)).
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مردوو ھەندێک حالەت گوێی لە زیندوو دەبێت نەک ھەموو حالەتەکان .
سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مردوو گوێی لە زیندووە لە ھەموو حالەتەکان ، بەڵام ناتوانێ وەڵامیان بداتەوە و سوودی بۆیان ھەبێت .
ابن تيميَّة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم دەقانە و نموونەی تری وەک ئەمانە ڕوون دەکەنەوە کە مردوو ھەندێک جار گوێی لێ دەبێت ، نابێت گوێ لێ بوون بەردەوام بێت ، بەڵکو حالەت ھەیە گوێی لێ دەبێت و حالەت ھەیە گوێی لێ نابێت ، ... )) مجموعە الفتاوی ج٥ لاپەڕە ٣٦٦ .
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی : " وَمَا أَنْتَ بِمُسْمِعٍ مَنْ فِي الْقُبُورِ " [فاطر: 22]، سیاقی ئایەتەکە مەبەستی ئەوەیە کافری دل مردوو ناتوانی شتێک بدەیتە بەر گوێی بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگریت ، ھەروەک چۆن ئەوانە لەناو گۆڕن ناتوانی شتێک بدەیتە بەر گوێیان سوودی لێ وەربگرن ، ھیچ بەڵگە نەھاتوون کە خاوەنی گۆڕەکان ھەرگیز گوێیان لە ھیچ شتێک نابێت ، چۆن پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت خەبەری داوە کە مردوو گوێی لە دەنگی نەعەلەکان دەبێت کاتێک زیندووەکان گۆڕستان جێ دێلن ؟ خەبەری داوە کوژراوەکانی بەدر گوێیان لێ بووە ، وە ڕێگە دراوە سەلام لە مردووەکان بکەیت بە صیغەی خطاب و حاضر ، وە خەبەری داوە ھەر کەسێک سەلام لە برای ئیمانداری خۆی بکات وەڵامی سەلامی دەداتەوە ، .... )) "الروح" (ص 60) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە تەفسیلی تێدایە ، سەبارەت بەوەی گوێیاننلە ھەموو ھەوالەکان دەبێت نەخێر ئەمە ڕاست نییە ، چونکە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : " إِنَّكَ لا تُسْمِعُ الْمَوْتَى " [ النمل : 80 ] .
وە خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَمَا أَنْتَ بِمُسْمِعٍ مَنْ فِي الْقُبُورِ " [فاطر:22] .
وە پێغەمبەر درود سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث : صدقة جارية ، أو علم ينتفع به ، أو ولد صالح يدعو له " ، لەوانە گوێ لێ بوون قطع دەبێت ئیلا ئەوە نەبێت کە دەقی لەسەر ھاتبێت ، لەوانە : مردوو گوێی لە دەنگی نەعەلەکان دەبێت کاتێک جێی دەھێلن ، ئەمەیان دەق ھاتووە لەم حالەتە گوێی لێ دەبێت ، وە کاتێک فریشتە دێتە لای گوێی لێ دەبێت کاتێک پرسیاری لێ دەکات ، من ربك؟ ما دينك؟ ئەمەیان دەق لەسەری ھاتووە .
سەبارەت بەوەی گوێی لە ھەواڵیان دەبێت لە ماڵەوە نەخێر ئەمە ڕاست نییەڤ، ھیچ بەڵگە لەسەری نەھاتوون ، گوێی لێیان نابێت و ھەواڵیان نازانێت .
سەبارەت بەوەی کەسێک دێتە لای سەلامی لێ دەکات ، لەمە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان خەبەر ھاتووە بەڵام لاوازە ، ئەگەر سەلامی لێ بکەیت دەتناسێتەوە و خوای گەورە ڕوحی دەگەڕێنێتەوە ھەتا وەڵامی سەلام بداتەوە ، ئەم وتەیە ڕوویەکی ھەیە بۆ بەھێزی ، لەو فەرموودە صحیحە وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت :
ما من أحد يسلم علي إلا رد الله عليَّ روحي حتى أرد عليه السلام ، ئەم وتەیە بەھێزە ، ئەگەر سەلامی لێ بکات لە دونیا بیناسێت ، ئەوە خوای گەورە ڕوحی دەگەڕێنێتەوە ھەتا وەڵامی سولام دەداتەوە ، وتەیەکی بەھێزە ، بەڵام فەرموودەکە بۆ صحیحی تێڕوانینی لەسەر کە لاوازە ، دەوترێ : لەوانەیە ئەمە وابێت ، واللە أعلم ... )) نور علی الدرب .
پوختەی وەڵامی زانایان :
(١) وتەی ڕاست ئەوەیە مردوو ئاگای لە زیندوو نییە ، ئیلا لەو حالەتانە نەبێت کە فەرموودە پێی ھاتووە .
(٢) ئەو وتەیە ڕاست نییە کە دەڵێت مردوو گوێی لە ھەموو قسەکانی زیندوو دەبێت .
(٣) ئەگەر بڵێ ھەندێک جار مردوو گوێی لە زیندوو دەبێت ، ئەو مردوو ناتوانێت وەڵامی زیندووەکان بداتەوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net