پرسیار : ئایا ڕاستە ئافرەت ئەگەر پیاوی مرد نابێت چوار مانگ و دە ڕۆژ لە مالەوە دەربچێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئافرەت ئەگەر پیاو بمرێت نابێت شوو بکاتەوە ھەتا چوار مانگ و دە ڕۆژ ، بەڵگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا )) [البقرة:234] .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت ئافرەت لەو مالە بمێنێتەوە کە پیاوەکەی مردووە ، جا چ خانووەکە ھی پیاوەکەی بێت یان بەکرێ بێت یان لە کەسێکی وەرگرتبێ ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بە فروعەی فەرموو : " امكثي في بيتك " ، ھەر کەسێک خانوو مولکی پیاوەکەی نەبێت ، ڕیوایەت ھاتووە : " اعتدي في البيت الذي أتاك فيه نعي زوجك ، ڕیوایەت ھاتووە : " اعتدي حيث أتاك الخبر " ، ئەگەر خەبەری پێ گەیشت لە مالی خۆی نەبوو ، گەڕاوە بۆ مالی ئەوە بۆ عیدە لەو مالە دەبێت . )) المغنی ج٩ لاپەڕە ١٦٧ .
زانایان اللجنە الدائمە دەڵێن : (( واجبە لەسەر ئەو ئافرەتەی پیاوەکەی مردووە ھەتا چوار مانگ و دە ڕۆژ شوو نەکات و خۆی جوان نەکات ، ئەگەر سکپڕ نەبێت ، ... وە دروستە دەربچێت بە ڕۆژ ئەگەر پێویستی کرد . ))"فتاوى اللجنة الدائمة" (20/474) .
زانایان دەرچوون بۆ ئەو ئافرەتەی پیاوەکەی مردووە کردوویانە دوو بەش :
یەکەم : دەرچوونی دروست : ئەویش ئەو دەرچوونەیە کە پێویست بێت یان زەروور بێت .
دەرچوونی پێویست وەک : دەرچوون بۆ کڕینی پێداویستیەکانی خۆی ، یان مامۆستایە یان قوتابییە دەردەچێت ، یان سەردانی دایک و باوکی دەکات ، یان سەردانی یەکێک لە نزیکەکانی دەکات .
دەرچوونی زەروور وەک : ترسی ئەوەی ھەیە خانووەکە بڕوخێت ، یان ترسی دوژمنی ھەیە ، یان خانووەکە جێگای متمانە نییە ، ترسی ئەوەی ھەیە دەست درێژی بکرێتە سەری ، یان لە خانووێکە ماوەی کرێی تەواو بووە ، یان دەردەچێت بۆ چارەسەر ، یان مراجعەی دکتۆر دەکاتەوە .
دووەم : دەرچوونی ڕێگری کراو : ئەویش ئەو دەرچوونەیە کە پێویست ناکات یان زەروور نییە ، وەک : دەرچوونی بۆ خۆشی یان حەفلە یان سەفەر دەکات یان سەفەر دەکات بۆ حەج یان عومرە ، ... ھتد .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net