سەردێری پرسیار:سوودەکانی حیجاب کردن چیین ؟

بەرواری دانان :2019-04-10 کۆدی پرسیار:1126

پرسیار:

پرسیار : سوودەکانی حیجاب کردن چیین ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان سەبارەت بە سوودەکانی حیجاب دەڵێن :

یەکەم حیجاب گوێڕایەلی کردنی خوا و پێغەمبەرە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، چونکە خوای گەورە و پێغەمبەر فەرمانیان کردووە بە حیجاب کردن ، بەڵگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا )) [الأحزاب: 36] .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَاأَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ )) [الأحزاب: 59].  

دووەم : حیجاب لە ئیمانە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ )) [النور: 31] ، وە دەفەرمووێت : (( وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ )) [الأحزاب: 59] خطابی حجاب بۆ ژنانی ئیماندارە ، ھەروەک ئەوە وایە ئەو ئافرەتەی حیجاب دەکەن ئیمانداری ڕاستەقینەن ، چونکە وەسفیان کراوە بە ئافرەتانی ئیماندار .

سێیەم : حیجاب پاک و خاوێنی یە بۆ دڵی ژن و پیاو ، بەڵگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ )) [الأحزاب: 53] .  

چوارەم : حیجاب نیشانەیەکە بۆ ئافرەتانی داوێن پاک ، چاک بوونی ڕووکەش بەڵگەیە لەسەر چاک بوونی ناخ ، حیجاب تاجی ئافرەتی داوێن پاکە .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا )) [الأحزاب: 59] .

پێنجەم : حیجاب لەشەرم و ئابڕۆیە . حیاء وەرگیراوە لە حیاة ، ژیان نییە بێ حیجاب ، یەکێکە لە خصلەتەکانی فیترەت .

شەشەم : حیجاب گونجاوە بۆ غیرە ، ئەو غیرەی مرۆڤ لەسەری دروستکراوە .

 حەوتەم : حیجاب حەز و ئارەزووی شەیتانی دەبڕێت ، حیجاب پارێزەرە بۆ ئازار و نەخۆشی دڵی ژن و پیاوان ، حەز و ئارەزووی خراپەکاران دەبڕێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام