سەردێری پرسیار:حوکمی نەفرەت کردن لە کافر ؟

بەرواری دانان :2019-04-10 کۆدی پرسیار:1127

پرسیار:

پرسیار : حوکمی نەفرەت کردن لە کافر ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن نەفرەت کردن لە کافر دوو جۆرە :

یەکەم : نەفرەت لە کافر و خاوەنی تاوان دەکەیت بەشێوەیەکی گشتی ، وەک ئەوە بڵێیت : نەفرەتی خوا لە گاور و جوولەکە بێت ، نەفرەتی خوا لە کافرەکان و فاسقەکان و زالمەکان بێت ، یان نەفرەتی خوا لە عەرەق خۆر و دز بێت ، ئەمەیان دروستە .

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە بەشێوەیەکی گشتی نەفرەت لە کافرەکان بکەیت . )) الآداب الشرعية (1/203) .

دووەم : نەفرەت لە کەسێک دەکەیت دیاری دەکەیت کەسەکە ، جا چ کافر بێت کەسەکە یان فاسق بێت ، وەک ئەوە بڵێیت : نەفرەتی خوا لە فلانە کەس بێت دیاری دەکەیت ، ئەمەیان دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەوەی دەق لەسەری ھاتووە و دروستە نەفرەتی لێ بکەیت و دیار بکەیت و ناوی بھێنیت ، وەک : ئیبلیس ، یان ھەندێکیان دەق لەسەریان ھاتووە و لەسەر کوفر مردوون ، وەک : فیرعەون و أبو لھب و أبو جھل ، لەم حالەتە نەفرەت لێ کردنیان دروستە .

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە نەفرەت لەوانە بکەیت کە دەق لەسەری ھاتووە بۆ نەفرەت کردنیان ، تاوان لەسەری نییە لە تەرک کردنی . )) الآداب الشرعیە ج١ لاپەڕە ٢١٤ .

حالەتی دووەم : نەفرەت لە کافرێک یان فاسقێک دەکات و دیاری دەکات ، وە دەق لەسەری نەھاتووە کە نەفرەتیان لێ بکەیت و دیاریان بکەیت ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروست نییە بەھیچ شێوەیەک ، بەڵگە :

(١) عن عبد الله بن عمر أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا رَفَعَ رَأْسَهُ مِنْ الرُّكُوعِ مِنْ الرَّكْعَةِ الآخِرَةِ مِنْ الْفَجْرِ يَقُولُ : اللَّهُمَّ الْعَنْ فُلانًا وَفُلانًا وَفُلانًا بَعْدَ مَا يَقُولُ سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ ، فَأَنْزَلَ اللَّهُ : (( لَيْسَ لَكَ مِنْ الأَمْرِ شَيْءٌ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ فَإِنَّهُمْ ظَالِمُونَ )) رواە البخاری (٤٠٧٠) .

(٢) عن عمر أن رجلا على عهد النبي صلى الله عليه وسلم كان اسمه عبد الله ، وكان يلقب حمارا ، وكان يضحك رسول الله صلى الله عليه وسلم ، وكان النبي صلى الله عليه وسلم قد جلده في الشراب ، فأتي به يوما فأمر به فجلد ، قال رجل من القوم : اللهم العنه ، ما أكثر ما يؤتى به ، فقال النبي صلى الله عليه وسلم : ( لا تلعنوه ، فو الله ما علمت ، إلا أنه يحب الله ورسوله ) رواە البخاری (٦٧٨٠) .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە نەفرەت لە کافر بکەیت و دیار بکەیت کەسەکە ، بەڵام نابێت نەفرەت لە فاسقی موسلمان بکەیت .

سێیەم : دروستە بە مطلقی نەفرەت لە کەسێک بکەیت دیاری بکەیت .

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەفرەت کردن بە مطلقی دروستە لە کەسێک خوا و پێغەمبەر نەفرەتی لێکردووە ، سەبارەت بە نەفرەت کردن لە کەسێک دیاری بکەیت ، ئەگەر بزانیت مردووە لەسەر کوفر دروستە نەفرەتی لێ بکەیت ، سەبارەت بە نەفرەت کردن لە فاسق دیاری بکەیت ، ئەوە دروست نییە نەفرەتی لێ بکەیت لەبەر نەھی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە نەفرەت کردن لە عبداللە بن حمار ئەوەی عەرەقی دەخواردەوە ، لەگەڵ ئەوەش نەفرەت کراوە لە عەرەق خۆر بە شێوەیەکی گشتی ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نەفرەت کردن لە کەسێک دیاری بکەیت ئەگەر فاسق بێت یان بانگخوازی بیدعە بێت جیاوازی ھەیە لە نەفرەت کردنی ئەگەر دیاری بکەیت . )) "مجموع الفتاوى" (6/511) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی لەنێوان نەفرەت کردن لە کەسێک دیاری بکەیت ، وە نەفرەت کردن لە ئەھلی تاوان بەشێوەیەکی گشتی ، یەکەمیان نەفرەت کردن بەشێوەیەک کەسەکە دیار بکەیت ئەوە ڕێگری کراوە ، دووەمیان نەفرەت کردن لە ئەھلی تاوان بەشێوەیەکی گشتی ، ئەمەیان دروستە ، ئەگەر کەسێکت بینی شتێکی داھێنا یان تاوانبارێکی حەواندەوە پێی مەڵێ : نەفرەتی خوا لەتۆ بێت ، بەڵکو بڵێ نەفرەتی خوا لەو کەسە بێت تاوانبارێک دەحەوێنێتەوە یان بیدعە دادەھێنێت ، بە شێوەیەکی گشتی نەفرەت بکە ، بەڵگە پێغەمبەر درود وسەلامی خوای لێ بێت نەفرەتی لە خەڵکانێکی موشریک کردووە ھی سەردەمی جاھلی ، بە وتەی : " اللهم ! العن فلانا وفلانا وفلانا " ، نەھی لێی کرا بە وتەی : " ليس لك من الأمر شيء أو يتوب عليهم أو يعذبهم فإنهم ظالمون " رواه البخاري )) "القول المفيد" (1/226) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام