پرسیار : حوکمی مەسح کردن لەسەر قاچی ڕاست پێش شۆردنی قاچی چەپ ؟
وەڵام : ھەندێک زانا دەڵێن مەرج بۆ دروستی مەسح کردن لەسەر ھەردوو خوف ین گۆریە ئەوەیە دەبێت خوفت لەپێ کردبێ دوای شۆردنی ھەردوو قاچ ، نەک قاچی ڕاستت شۆردبێ پاشان خوفت لەپێ کردبێ ، وە قاچی چەپت شۆردبێ پاشان خوفت لەپێ کردبێ .
جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەم بابەتە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەرج بۆ مەسح کردن لەسەر خوف ئەوەیە دەبێت ھەردوو قاچت شۆردبێ ، دوای شۆردنی قاچی ڕاست و چەپ خوفی قاچی ڕاست و چەپ لەپێ بکەیت ، واتە دەبێی دەست نوێژت تەواو بووبێت ئیجا ھەردوو خوف لەپێ بکەیت ، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، بەڵگە :
(١) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إذا توضأ أحدكم فلبس خفيه فليمسح عليهما ، وليصل فيهما ، ولا يخلعهما إن شاء إلا من جنابة )) أخرجه الدارقطني والحاكم وصححه من حديث أنس رضي الله عنه ؛
(٢) عن أبي بكرة الثقفي رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم : أنه رخص للمسافر ثلاثة أيام ولياليهن ، وللمقيم يوما وليلة ، إذا تطهر فلبس خفيه أن يمسح عليهما . أخرجه الدارقطني وصححه ابن خزيمة .
(٣) المغيرة بن شعبة رضي الله عنه أنه رأى النبي صلى الله عليه وسلم يتوضأ فأراد أن ينزع خفيه ، فقال له النبي صلى الله عليه وسلم : (( دعهما فإني أدخلتهما طاهرتين ))
ظاهری ئەم سێ فەرموودەیە ئەوە دەگەیەنن کە نابێت نابێت موسلمانان مەسح بکات لەسەر خوف ئیلا ئەگەر خوفی لەپێ کردبێت دوای شۆردنی ھەردوو قاچەکان .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ھەر کەسێک قاچی ڕاست بشوات و خوف لەپێ بکات ، پاشان قاچی چەپ بشوات و خوف لەپێ بکات ، ئەوە دەست نوێژی تەواوە و دروستە مەسح لەسەری بکات ، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، ابن تیمییە و ابن قیم ، بەڵگە :
(١) ھەر کەسێک خوفی ڕاست لەپێ بکات دوای شۆردنی قاچی ڕاست ، پاشان قاچی چەپ بشوات و خوفی چەپ لەپێ بکات ، ئەوە خوفی لەپێ کردووە قاچی پاک بووە .
(٢) ھیچ فەرموودەیەکی ڕوون و ئاشکرا نەھاتوون ئەمەیان کردبێتە مەرج و بڵێیت مەسح کردن بەم شێوەیە دروستە نییە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە وتەی ڕاستە بێ گومان . )) مجموعە الفتاوی ج٢ لاپەڕە ٢٠٩- ٢١٠ .
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە ڕاسترین وتەیە . )) إعلام الموقعین ج٣ لاپەڕە ٣٨٢ .
بۆ دڵنیایی باشتر وایە ھەردوو قاچەکان بشۆیت ئیجا ھەردوو خوف لەپێ بکەیت ، بۆ ئەوەی لە جیاوازی نێوان زایانان ڕزگار ببیت ، بەڵام ھەر کەسێک ئەمە نەکات ناڵێین دەست نوێژ دروست نییە ئەگەر مەسحی لەسەر کرد .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net