سەردێری پرسیار:کاتی مەسح کردن لەسەر خوف یان گۆریە کەی دەست پێ دەکات ؟

بەرواری دانان :2019-04-11 کۆدی پرسیار:1129

پرسیار:

پرسیار : کاتی مەسح کردن لەسەر خوف یان گۆریە کەی دەست پێ دەکات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، گرینگترینیان ئەم دوو وتەیە :

یەکەم : ماوەی مەسح دەست پێ دەکات لە یەکەم مەسح کردن ، کە ئەمە وتەی ئەوزاعی و أبی ثور و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن منذر ، النووی ، ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) فەرموودەکە دەفەرمووێت : (( یمسح المقیم یوما ... )) مەسح دەکات ، نابێتە مەسحکەر ھەتا مەسح نەکات ، بەڵگەیە سەرەتایی کاتی مەسح ئەو کاتەیە کە مسح دەکات .

دووەم : ماوە مەسح دەست پێ دەکات دوای دەست نوێژ شکان دوای خوف لەپێ کردن ، ئەگەر دەست نوێژی شکا ماوەی مەسح دەست پێ دەکات ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و شافعی و ئەحمەدە ، بەڵگە :

(١) مەسح کردن عیبادەتێکە ماوەی بۆ دیار کراوە ، دوای دەست نوێژ شکان کاتی دروستی مەسح کردنە ، کەواتە سەرەتای کاتی مەسح ئەو کاتە دەست پێ دەکات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەی ئەم ماوەیەی مەسح کردن لەسەر خوف دەست پێ دەکات : ئایا کاتی خوف لەپێ کردن ، یان لەدوای بێ نوێژی دوای خوف ، یان کاتی مەسح کردن دوای بێ نوێژی ، یان کاتی مەسح کردن ئەگەر چی تووشی دەست نوێژ شکانیش مەبیت ، وەک دەست نوێژ نوێ کردنەوە ؟

چوار ئەگەرمان ھەیە :

یەکەم : لە کاتی خوف لەپێ کردن ، ئەمە لاوازە .

دووەم : کاتی دەست نوێژ شکان دوای خوف لەپێ کردن ، ئەمەش لاوازە بەلام لەوتەی یەکەم لاوازتر نییە .

سێیەم : کاتی مەسح کردن دوای دەست نوێژ شکان ، ئەمە نزیکترین وتەیە ، چونکە دەقی فەرموودەکە : " نمسح " ڕاست نابێ ئیلا مەسحی کردبێ بە کردەوە ، کەواتە سەرەتایی مەسح کردن ماوە دەست پێ دەکات .

چوارەم : لە یەکەم مەسح کردن ئەگەر چی دەست نوێژ نوێ کردنەوە بێت ، کەواتە مەسح بێ دەست نوێژ شکانە ، دەقەکان احتمالن ، بەڵام لەبەر کەمی ڕوودانی ئەم حالەتە باشتر وایە حوکم لەسەری نەدەیت ، باشتر وایە بوترێ : مەسح دەکرێ دوای دەست نوێژ شکان و وە ماوەکەی ئەو کات دەست پێ دەکات کە مەسح دەکەی . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٣٨٠ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام