سەردێری پرسیار: حوکمی قەزا کردنەوەی سونەتی پێش نوێژی بەیانی

بەرواری دانان :2019-04-11 کۆدی پرسیار:1130

پرسیار:

پرسیار : حوکمی قەزا کردنەوەی سونەتی پێش نوێژی بەیانی لەم دوو حالەتە : حالەتی یەکەم : پیاوێک داخلی مزگەوت بوو ، ئیمام دەستی بە نوێژی بەیانی کردووە ، پیاوەکە سونەتی پێش نوێژی بەیانی نەکردووە لەبەر ھەر عوزرێک لە عوزرەکان ، حوکمی قەزا کردنەوەی سونەت چییە دوای نوێژی بەیانی ؟ حالەتی دووەم : کەسێک بۆ نوێژی بەیانی بەئاگا نەھات ، کاتی نوێژی بەیانی چوو ، ئایا دەکرێ سونەتی پێش نوێژی بەیانی قەزا بکاتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ھەر کەسێک داخلی مزگەوت بێت ، ئیمام دەستی بە نوێژی بەیانی کردبێت ، ئەوە دەبێت لەگەڵ ئیمام دەست بە نوێژی بەیانی بکات ، پاشان سونەتی نوێژی بەیانی دوای نوێژ دەکات ، ئەبو حەنیفە بۆ ئەوە چووە دوو ڕەکاتی سونەتی پێش بەیانی پێش دەخرێت .

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەمان زانیوە جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان بە قامەت کردن بۆ نوێژ ، نوێژی سونەت دەبڕدرێت ، ئیلا دوو ڕەکاعەت سونەتی پێش نوێژی بەیانی نەبێت . )) فتح الباری ج٦ لاپەڕە ٥٩ .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ئەگەر نوێژ کەر نەتوانێ سونەتی پێش نوێژی بەیانی بکات لەبەر ئەوەی کاتی نەماوە ، ئایا دەبێت دوای نوێژی واجب سونەت بکات ؟

لەوەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئەگەر بەتەنیا نوێژ بکات ، یان ئیمام بێت بتوانێ سونەتی پێش نوێژی بەیانی بکات ، ئەوە دەبێت بکات پێش نوێژی بەیانی ، بەڵام ئەگەر مأموم بێت نوێژی واجبی لێ چوو بێت ، یان کەسەکە ھات ئیمام نوێژی دابەست ، ئەوە لەگەڵ ئیمام داخلی ناو نوێژ دەبێت ، پاشان سونەت لە دوای نوێژ دەکات ، ڕاتبە دوای نوێژ دەکات ، ئەگەر ویستی دوای دەخات ھەتا خۆر ھەڵاتن ، ھەموو ئەمانە سونەت لەسەری ھاتووە ، باشتر وایە دوای بخەیت ھەتا خۆر ھەڵاتن ، بەڵام ئەگەر ترسی ئەوەی ھەبێت لەبیر بکات ، ئەگەر دوای نوێژ بکات ھیچی تێدا نییە ، فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پیاوێکی بینیوە نوێژی دەکرد دوای نوێژی بەیانی ، فەرمووی : نوێژی بەیانی چوار ڕەکاعەت دەکەیت ؟

گوتی ئەی نێردراوی خوا ئەوە سونەتی پێش نوێژی بەیانی بوو ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بێ دەنگ بوو ، فەرموودەکە ھیچی تێدا نییە و وەرگیراوە ، وە فەرموودەی تر ھاتووە فەرمانی کردووە بە تاخیر کردنی ھەتا دوای خۆر بەرز بوونەوە ، ھەموو ئەمانە سونەتن ، ئەگەر بکەیت دوای نوێژ ھیچی تیدا نییە بۆ ئەوەی لەبیر نەکەیت ، ئەگەر دوای بخەیت دوای خۆر بەرز بوونەوە بکەیت ھیچی تێدا نییە ، ....

ئەگەر کەسێک ھەڵنەستێت ئیلا دوای خۆر ھەڵاتن نەبێت ، ئەوە دوو ڕەکاعەوت سونەتی پێش نوێژی بەیانی دەکەیت ، پاشان نوێژی بەیانی دەکەیت ، بەم شێوەیە دەکەیت چونکە کاتێک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە سەفەرێکدا نووست بەئاگا نەھات ھەت دوای خۆر ھەلاتن ، پێغەمبەر ھەستا فەرمانی بە بیلال کرد بانگی دا و نوێژی کرد ھەروەک چۆن ھەموو ڕۆژێک نوێژ دەکرد ، سونەتی پێش نوێژی بەیانی کرد ، پاشان نوێژی بەیانی بە خەڵک کرد ، بەم شێوەیە سونەت ، ئەگەر نووستوو بەئاگا ھات و نوێژی بەکۆمەلی چوو ، یان بەئاگا ھات دوای خۆر ھەڵاتن ، ئەوە نوێژ دەکات لەسەر حالەتی یەکەم ، سونەتی بەیانی دەکات پاشان نوێژی واجب ، سونەت تاخیر ناکات . )) نور علی الدرب .

پوختەی وەڵامی زانایان :

(١) ھەر کەسێک داخلی مزگەوت بێت ، سونەتی بەیانی نەکردبێت و ئیمام دەستی بە نوێژی بەیانی کردبێت ، ئەوە دەبێت لەگەڵ ئیمام دەست بەنوێژی بەیانی بکات ، پاشان سونەتی نوێژی بەیانی بکات ، یان دەروانێت سونەت دوا بخات ھەتا دوای خۆر ھەڵاتن .

(١) ھەر کەسێک نوێژی بەکۆمەڵی لە دەست چوو ، یان بەئاگا نەھات ھەتا دوای خۆر ھەڵاتن ، ئەوە یەکەم جار سونەتی بەیانی دەکات ، پاشان نوێژی بەیانی دەکات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام