پرسیار : حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆریە دوای تەیەمووم ؟
وەڵام : جیاوازی نییە لەنێوان زانایان مەرج بۆ دروستی مەسح کردن لەسەر خوف یان گۆریە ئەوەیە دەبێت لەسەر پاک و خاوێنی بێت ، ئەگەر خوف یان گۆریە لەپێ بکات لەسەر بێ نوێژی ئەوە مەسحی دروست نییە .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەمان زانیووە بۆ بە مەرج دانانی پێش خستنی پاک و خاوێنی بۆ مەسح کردن لەسەر خوف جیاوازی ھەبێت . ))
زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون پاک و خاوێنی دەبێت بە ئاو بێت نەک تەیەمووم ، وە ئاوەکەش چ دەست نوێژ بێت یان خۆشۆردن بێت .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر تەیەمووم بکات ، پاشان خوف لەپێ بکات ، بۆی نییە مەسح بکات :
(١) چونکە خوفی لەپێ کردووە لەسەر پاک و خاوێنی یەک کامل نییە .
(٢) وە لەبەر ئەوەی پاک و خاوێنی زەروورە پووچ دەبێت لە ئەصلی ، وەک جل و بەرگێک وایە لەسەر ئەوەی پاک و خاوێنی نەت بێت .
(٣) چونکە تەیەمووم بێ نوێژی لانادات ، وە لەبەری کردووە بێ دەست نوێژە . )) امغنی ج١ لاپەڕە ٣١٩ .
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە : (( زۆربەی زانایان بێجگە لە شافعی یەکان پاک و خاوێنی ئاو بە مەرج دادەنێن ، جا چ دەست نوێژ بێت یان خۆشۆردن .
شافعی یەکان بۆ ئەوە چوون دروستە پاک و خاوێنی ئاو و تەیەمووم بۆ مەسح کردن لەسەر خوف ، ... )) الموسوعة الفقهية ج٣٧ لاپەڕە ٢٦٤ .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە مەسح لەسەر ھەردوو خوف بکەیت ئەگەر پاک و خاوێنی تەیەمووم بێت ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : " فإني أدخلتهما طاهرتين " ، پاک و خاوێنی تەیەمووم پەیوەست نییە بە قاچ ، بەڵکو ھی دەست و ڕوخسارە ، لەسەر ئەمە ئەگەر مرۆڤێک ئاوی لەلا نەبوو بۆ دەست نوێژ ، یان نەخۆش بوو نەیتوانی ئاو بەکار بھێنێ بۆ دەست نوێژ ، ئەوە خوف لەپێ دەکات ئەگەر چی بێ دەست نوێژیش بێت ، وە قاچەکانی لەناو خوفەکانی دەبێت ھەتا ئاوی دەست دەکەوێت ، یان ھەتا خوای گەورە شیفای دەدات ئەگەر نەخۆش بێت ، چونکە قاچ ھیچ پەیوەندی نییە بە پاک و خاوێنی تەیەمووم . )) " مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين " ج١١ لاپەڕە ١٧٤ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net