پرسیار : مانای ئەم ئایەتە چییە : (( أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًا )) ؟
وەڵام : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًا )) [ الأعراف : ١٩١ ، ١٩٢ ] .
واتە : چۆن شەریک بۆ خوا دادەنێن و چۆن کەسانێک دەپەرستن کە بێ توانان ، ئەو کەسانە ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن ، لەگەڵ ئەوەش دا خۆشیان دروست کراون ، سەرەڕای ئەوەش ناشتوانن ھیچ خراپە و زیانێک لەسەر ئەوانە لابدەن کە پەرستویانن ، وە ناشتوانن ھیچ خراپە و زیانێک لە خۆشیان لابدەن .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دانەری کتاب کاتێک باسی استعاذة و استغاثە کرد بە بێجگە لە خوا ، باسی ھەندێک بەڵگەی کرد لەسەر پووچ کردنی عیبادەتی بێجگە لەخوا . لەبەرئەوە بۆ ئەم بابە ھەمان بەڵگەی ھێناوەتەوە ، سێ ئایەتی باس کردووە ڕەحمەتی خوای لێ بێت :
ئایەتی یەکەم و دووەم : وتەی : " أیشرکون " الإستفھام للإنکار والتوبیخ ، أی : یشرکونە مع اللە ، وتەی : " ما لا یخلق " لێرە دەری بڕیوە بە " ما " نەک " من " لە وتەی خوای گەورە : " ومن أضل ممن یدعوا من دون اللە من لا یستجیب لە " [ الأحقاف : ٥ ] ، دەری بڕیوە بە " من " . .....
خوای گەورە ڕوونی کردۆتەوە ئەم پەیکەرانە نابێت بپەرسترێن لەبەر چوار ڕوو ، ئەمانە :
(١) ئەوانە ناتوانن شت دروست بکەن ، ئەوەی شت دروست ناکات شایستەی ئەوە نییە بپەرسترێت .
(٢) ئەوان دروستکراون لە نەبوونەوە ، ئەوان ھەژارن و پێویستیان بە کەسانی تر ھەیە بۆ سەرەتا و بەردەوام بوون .
(٣) ئەوان ناتوانن ئەوانە سەربێخن کە پەرستوویانن ، وتەی : " ولا یستطیعون " بەھێزترە لە وتەی " لا ینصرونھم " چونکە ئەگەر بیگوتبا : " لا ینصرونھم " لەوانەیە یەکێک بیگوتبا : دەتوانن سەریان بخەن ، بەڵام کاتێ فەرمووی : " ولا یستطیعون لھم نصرا " ئەوە بەھیزترە بۆ دیار کەوتنی لاوازیان .
(٤) ئەوان ناتوانن نەفسی خۆیان سەر بخەن . )) القول المفید
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەم ئایەتە سیفەتەکانی ئەوانەی دەپەرسترێن بێجگە لەخوا چوارن ، ئەمانەن :
(١) ئەوان ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن .
(٢) ئەوان خۆیان دروستکراون .
(٣) ئەوان ناتوانن ھیچ خراپ و زیان لابدەن لەسەر ئەوانەی کە پەرستویانن .
(٤) وە ناشتوانن ھیچ خراپە و زیانێک لە خۆشیان لابدەن . )) تعلیق المفید .
ــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net