پرسیار : کەسێک دەست یان قاچی بڕدراوە ، ئایا بۆ دەست نوێژ قاچی دەشوات ئەگەر دەست یان قاچی صناعی دانابێت ؟
وەڵام : زانایان سەبارەت بە قاچ یان دەستی بڕدراو دەڵێن :
(١) ئەگەر ئەو ئەندامە بڕدراوە شوێنی شۆردن بۆ دەست نوێژ ھەمووی بڕدرا بوو ، وە ئەندامی صناعی دانرا بوو ، ئەوە شۆردنی ئەندامی صناعی لەسەری واجب نییە و پێویست ناکات بیشوات .
(٢) ئەگەر ئەو ئەندامە بڕدراوە شوێنی شۆردنی بۆ دەست نوێژ ھەندێکی بڕدرا بوو ، وە ئەندامی صناعی دانرابوو ، ئەوە شۆردنی ئەندامی صناعی لەسەری واجب نییە ، بەڵکو تەنھا ئەو بەشەی ماوە لەسەری واجبە بشوات .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : پیاوێک قاچی بڕدراوە لە ساقەوە چۆن دەست نوێژ دەگرێت ئایا تەیەموم دەکات یان دەست نوێژ دەگرێت ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئەندامەکانی تر دەشوات ڕوخسار و ھەردوو دەست و ئەو قاچەی ماوە ، لەگەڵ مەسحی سەر پێش شۆردنی قاچ ، ئەمە بەسە ، سەبارەت بە قاچی بڕدراو ھیچی لەسەر نییە ، مادەم قاچ بڕدراوە لە سەرووی گۆزینکەوە ، ئەوە شوێنەکە " واتە : شوێنی شۆردن " تەواو بووە و ھیچی لەسەر نییە ، ڕوخسار لەگەڵ ھەردوو دەست ھەتا ئانیشک دەشوات ، پاشان مەسح کردنی سەر و گوێ ، پاشان شۆردنی ئەو قاچەی ماوە . )) نور علی الدرب .
صالح الفوزان خوا بیپاریزێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر قاچ بڕدرابێت لە ساقەوە ، وە گۆزینک و قاچ نەمابن، وە لە شوێنی قاچ صناعی دانرا بوو ، ئەوە واجب نییە لەسەرت قاچت بشۆیت ، شۆردنی قاچی بڕدراو لەسەر تۆ لاچووە ، مەسح مەکە قاچی صناعی ، بەڵام ئەگەر ھەندێک لە قاچ مابوو لە گۆزینک بەرەو خوارەوە ، ئەوە واجبە لەسەرت بشۆیت ئەو بەشەی ماوە ، وە ئەگەر داپۆشراو بێت بە خوف یان گۆریە ، ئەوە مەسحی لەسەر دەکەیت . )) "المنتقى من فتاوى الشيخ صالح الفوزان" ( 2 / 36 ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net