سەردێری پرسیار:حوکمی قنوت خوێندن پێش ڕکوع بردن ؟

بەرواری دانان :2019-04-19 کۆدی پرسیار:1141

پرسیار:

پرسیار : حوکمی قنوت خوێندن پێش ڕکوع بردن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، سێ وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون قنوت دوای ڕکوع دەخوێندرێ .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قنوت پێش ڕکوع دەخوێندرێ .

سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە جوون ھەردوو حالەت دروستن .

وتەی ڕاست ھەردوو حالەت دروستن ، ئەگەر پێش ڕکوع بخوێنی ھیچی تێدا نییە ، وە دوای ڕکوع بخوێنی ھیچی تێدا نییە ، بەڵام ئەگەر دوای ڕکوع بخوێندرێ باشترە ، چونکە زیاتر فەرموودەی لەسەر ھاتووە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە قنوت خەڵک تێیدا دوو لایەنن و وە لایەینی مام ماوەند :

ھەندێک لەوانە وای دەبینن قنوت ناکرێت ئیلا پێش ڕکوع بردن ، وە ھەندێکی تر دەڵێن دوای ڕکوع بردن ، بەڵام فوقەھاکانی ئەھلی فەرموودە وەک ئیمام ئەحمەد و کەسانی تر بۆ ئەوە چوون ھەردوو حالەت دروستن و فەرموودە لەسەری ھاتوون ، ئەگەر قنوت ھەلبژێری دوای رکوع باشترە ، چونکە زیاتر فەرموودەی لەسەر ھاتووە و گونجاو ترە ، چونکە گوێ لێ بوون و قبوول بوونی دوعا گونجاوە لەبەر وتەی بەندە : سمع اللە لمن حمدە ، سونەتە مەدحی خوا بکەیت پێش دوعا ، ھەروەک چۆن فاتیحە بنیات نراوە لەسەر ئەمە ، سەرەتاکەی مەدح کردنە ، وە کۆتاییەکەی دوعایە . )) مجموعة الفتاوي ج٢٣ لاپەڕە ١٠٠ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی فەرموودەکان و زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن قنوت دوای ڕکوع دەخوێندرێت ، ئەگەر قنوت بخوێندرێت پێش ڕکوع ئەوە ھیچی تێدا نییە ، بەئارەزووی خۆیەتی لەنێوان ئەوەی ڕکوع ببات ئەگەر قورئان خوێندنەوەی تەواو کرد ، ئەگەر ھەستاوە لە ڕکوع دەڵێت : ربنا ولك الحمد ، وە قنوت دەخوێنێ ، وە بە ئارەزووی خۆیەتی قنوت بخوێنێت ئەگەر قورئان خوێندنەوەی تەواو کرد ، پاشان اللە أکبر دەکات و ڕکوع دەبات ، ھەموو ئەمانە سونەت پێی ھاتوون . )) الشرح الممتع ج٤ لاپەڕە ٦٤ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام