پرسیار : ئایا زمانی خەلکی بەھەشت عەرەبی یە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھیچ بەڵگەی صحیح نەھاتوون لە قورئان سونەت کە زمانی خەلکی بەھەشت عەرەبی بێت ، فەرموودە ھاتووە بەڵام لاوازە ، لەوانە :
عن ابن عباس رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( أحبوا العرب لثلاث لأني عربي ، والقرآن عربي ، وكلام أهل الجنة عربي ) رواە الطبراني في الأوسط والحاكم والبيهقي في شعب الإيمان وغيرهم .
شیخ الألباني ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە
السلسة الضعيفة (رقم 160) دەفەرمووێت : فەرموودەکە موضوعە ، واتە : دانراوە و درۆیە دراوەتە پاڵ پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت .
شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( الحمد لله رب العالمين نازانردرێت خەڵک بە چ زمانێک قسە دەکەن ئەو ڕۆژە ، چونکە خوای گەورە خەبەری بە ئێمە نەداوە سەبارەت بەم بابەتە وە پێغەمبەریش درود و سەلامی خوای لێ بێت خەبەری نەداوە ، وە فەرموودەی صحیح نەھاتوون زمانی خەلکی دۆزەخ فارسی بێت ، وە زمانی خەلکی بەھەشتیش عەرەبی بێت ، نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت لەنێوان ھاوەڵان خوا لێیان ڕازی بێت ، .....
بەڵام باس دەکرێت جیاوازی نێوان متأخرین ، ھەندێک خەڵک دەڵێن : بەزمانی عەرەبی قسە دەکەن ، وە ھەندێکی تر دەڵێن : ئیلا ئەھلی دۆزەخ نەبن بە زمانی فارسی وەلام دەدەنەوە ، ئەوە زمانیانە لە دۆزەخ ، ھەندێکی تر دەڵێن : بە سریانی قسە دەکەن چونکە زمانی ئادەمە و زمانەکانی تر لەم زمانە وەرگیراون ، وە ھەندێکی تر دەڵێن : سریانی یە ئیلا ئەھلی بەھەشت بەزمانی عەرەبی قسە دەکەن ، ھەموو ئەم وتانە ھیچ بەڵگەیان نییە نە لە ڕێگای عەقل و نەلە ڕێگای نقل ، بەڵکو بانگەشەیەکە ڕووتە لە بەڵگە ، خوای گەورە زاناترە . )) "مجموع الفتاوى" (4/299).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net