سەردێری پرسیار: ئایا نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت ؟

بەرواری دانان: 2019-04-20 کۆدی پرسیار: 1144

پرسیار:

پرسیار : ئایا نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نووستن ئایا دەست نوێژ دەشکێنێت یان نە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت ، جا چ کەم بێت یان زۆر بێت ، وە بەھەر شێوەیەک بێت ، کە ئەمە وتەی إسحاق والمزني والحسن البصري وابن المنذرە ، بەڵگە :

(١) عَنْ صَفْوَانَ بنِ عَسَّالٍ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَأْمُرُنَا إِذَا كُنَّا سَفْرًا أَنْ لا نَنْزِعَ خِفَافَنَا ثَلاثَةَ أَيَّامٍ وَلَيَالِيَهُنَّ إِلَّا مِنْ جَنَابَةٍ ، وَلَكِنْ مِنْ غَائِطٍ وَبَوْلٍ وَنَوْمٍ ، أَخْرَجَهُ النَّسَائِيُّ وَالتِّرْمِذِيُّ وَاللَّفْظُ لَهُ ، وَابْنُ خُزَيْمَةَ وَصَحَّحَاهُ .

واتە : لە صەفوانی کوڕی عەسسال دەگێڕنەوە خوابلێی ڕازی بێت فەرمووی : (( جاران کە لەسەفەر بووینایە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێمانی دەگوت : ھەتا ماوەی سێ ڕۆژ مەسحی خوفەکانمان بکەین و لەو سێ ڕۆژانە دس ، لە پێمان دایان ناکەنین ، نە بۆ پیسی و نە بۆ میز و نە بۆ خەو مەگەر بۆ لەشگرانی )) .

لەم فەرموودەیە باسی نووستنی کردووە ، مقیدی نەکردووە بە ھیچ حالێک لە حالەکان .

دووەم : نووستن دەست نوێژ ناشکێنێت بە ھیچ شێوەیەک ، کە ئەمە وتەی أبي موسى الأشعري رضي الله عنه وسعيد بن المسيبە ، بەڵگە :

عن أنس بن مالك : أن الصَّحابة رضي الله عنهم ( كانوا ينتظرون العِشاء على عهد رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ حتى تخفِقَ رؤوسهم ثم يُصلُّون ولا يتوضؤون ) رواه مسلم (376) وفي رواية البزَّار : ( يضعون جنوبهم ) .

سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەگەر نووستبێت شوێنی دانیشتنی لەسەر زەوی جێگیر بوو بێت ، ئەوە دەست نوێژی ناشکێت ، ئەگەر جێگیر نەبووبێت لەسەر زەوی ئەوە دەست نوێژی دەشکێت ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی یە ، بەڵگە :

(١) ئەثەر لە ھاوەڵان ھاتوون .

چوارەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت ، ئیلا نووستنی کەم نەبێت بە دانیشتنەوە یان بە پێوە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی حنابلە .

پێنجەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەگەر نووستن زۆر بوو دەست نوێژ دەشکێت لە ھەموو حالەتەکان ، ئەگەر کەم بێت دەست نوێژ ناشکێت ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی مالک و ئەحمەد و شيخ الإسلام ابن تيمية و ابن باز وابن عثيمين وعلماء اللجنة الدائمة ، بەڵگە :

(١) فەرموودەی ئەنەس باسی نووستی کەمە ، وە فەرموودەی صفوان باسی نووستنی قولە .

(٢) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( العين وِكَاء السَّهِ ، فإذا نامت العينان استطلق الوكاء ) رواه أحمد (4/97) وحسنه الألباني في صحيح الجامع (4148) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئایا نووستن ھەلوەشێنەری دەست نوێژە ؟

وەڵام : جیاوازی ھەیە ھەشت وتە ھەیە :

ھەندێکیان دەڵێن : دەست نوێژ ناشکێت بە نووستن ، وە ھەندێکی تر دەڵێن دەست نوێژ دەشکێت ، وە ھەندێکی تر دەڵێن تەفصیلی تێدایە ، ئەم وتەیە وتەی کۆتایی وتەی ڕاستە ، چونکە خودی نووستن ھەلوەشێنەری دەست نوێژ نییە ھەتا بڵێی زۆر و کەمی نووستن وەک میز و پیساییە ، بەڵکو نووستن ھۆکارە بۆ دەست نوێژ شکان ، لەبەر فەرموودەی : " العين وِكَاء السَّهِ ، فإذا نامت العينان استطلق الوكاء " ، ھۆکارە بۆ دەست نوێژ شکان ، ئەگەر ھۆکارببێت بۆ دەست نوێژ شکان سەیری دەکەین :

ئەگەر نووستنی قول بێت ، واتە : ئەگەر شتێک دەربچێت ھەست پێی ناکات ، ئەوە لەم حالەتە نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت ، لەبەر ئەگەر ئەوە لەوانەیە شتێک دەرچوو بێت ھەستی پێ نەکردبێت ، جا چ ڕاکشابێت یان دانیشتوو بێت یان لە ركوع بێت یان قیام .

بەڵام ئەگەر نووستنێک بێت بە ھەوا دەرچوون ھەستی پێ بکات ، ئەوە نووستنەکەی دەست نوێژ ناشکێنێت ، ھەتا ئەگەر خەونیش ببینێت ، یان ڕاکشا بێت یان پاڵی دابێتەوە یان لە سوجدە بێت یان ڕکوع ، مادەم دەڵێت : ئەگەر ھەوا دەربچێت ھەستی پێ دەکەم ، ئەوە نووستن دەست نوێژ ناشکێنت ھەتا ئەگەر کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر بمێنێتەوە ئەو دەزانێت ئەگەر شتێک دەربچێت ھەستی پێ دەکات ، ئەوە دەست نوێژ ناشکێت ، چونکە ئەصل وایە دەست نوێژی ماوە ، دەست نوێژی ناشکێنین بە گومان . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٤٠١-٤٠٢ .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت ئەگەر قول بوو و ھەستت بڕوات و نەمێنێت ، لەبەر فەرموودەی صفوان بن عسال المرادي رضي الله عنه قال : ( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يأمرنا إذا كنا مسافرين أن لا ننزع خفافنا ثلاثة أيام ولياليهن إلا من جنابة ولكن من غائط وبول ونوم ) أخرجه النسائي والترمذي واللفظ له ، وصححه ابن خزيمة .

وە لەبەر فەرموودەی معاوية رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال : ( العين وكاء السه ، فإذا نامت العينان استطلق الوكاء ) رواه أحمد والطبراني ، وفي سنده ضعف ، لكن له شواهد تعضده ، كحديث صفوان المذكور ، وبذلك يكون حديثا حسنا ....

بەڵام نووستنی کەم دەست نوێژ ناشکێنێت ، چونکە ھەستی دەڕوت ، ئەمە وتەیە جمعە لەنێوان فەرموودەکان لەم بابەتە . )) مجموعە الفتاوی ج١٠ لاپەڕە ١٤٤ .

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن : (( نووستنی قول ھۆکارە بۆ دەست نوێژ شکان ، ھەر کەسێک بخەوێت بە خەوێکی قول ، لە مزگەوت یان شوێنی تر لەسەری واجبە دەست نوێژ بگرێتەوە ، جا چ بە پێوە نووستبێ یان بە دانیشتنەوە یان بە ڕاکشانەوە ، وە چ تەسبیحی لە دەست بێت یان مە ، سەبارەت بە نووستنێک قول نەبێت ، وەک نعاس کەھەستی مرۆڤ ناڕوات ، ئەوە واجب نییە لەسەری دەست نوێژ بگرێتەوە ، لەبەر ئەوە فەرموودەی صحیح لەسەری ھاتوون ... )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (5/262) .

عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ئایا دەست نوێژ دەشکێت بە نووستن ؟ سێ وتە ھەیە :

ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون زۆر و کەمی نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت ، بناء لەسەر ئەوەی کە خودی نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت .

ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون زۆر و کەمی نووستن دەست نوێژ ناشکێنێت ، ھەتا دڵنیا نەبێت شتێک دەرچووە ، بناء لەسەر ئەوەی نووستن ھەلوەشێنەری دەست نوێژ نییە ، بەڵکو ھۆکارە بۆ دەست نوێژ شکان .

زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نووستنی زۆر دەست نوێژ دەشکێنێت بێجگە لە نووستنی کەم ، تفاصیل ھەیە لە دیار کردنی کەم و زۆری ، وە سیفەتەکانی ھەلوەشێنەرەکان باس کراوە لە کتابی ئەحکام .

ئەم وتەیە وتەی ڕاستە کە جمعی نێوان بەڵگەکانە :

فەرموودەی صَفْوَانَ بنِ عَسَّالٍ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَأْمُرُنَا إِذَا كُنَّا سَفْرًا أَنْ لا نَنْزِعَ خِفَافَنَا ثَلاثَةَ أَيَّامٍ وَلَيَالِيَهُنَّ إِلَّا مِنْ جَنَابَةٍ ، وَلَكِنْ مِنْ غَائِطٍ وَبَوْلٍ وَنَوْمٍ ، أَخْرَجَهُ النَّسَائِيُّ وَالتِّرْمِذِيُّ وَاللَّفْظُ لَهُ ، وَابْنُ خُزَيْمَةَ وَصَحَّحَاهُ .

شکانی دەست نوێژی جێگیر کردووە بۆ نووستن وەک میز و پیسایی .

عن أنس بن مالك : أن الصَّحابة رضي الله عنهم ( كانوا ينتظرون العِشاء على عهد رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ حتى تخفِقَ رؤوسهم ثم يُصلُّون ولا يتوضؤون ) .

بەڵگەیە نووستنی کەم دەست نوێژ ناشکێنێت . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٢٢٩ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام