پرسیار : حوکمی پەنجە خستنە نێوان پەنجەکان لە وتاری ھەینی ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن یەکێک لە ئادابەکانی دەرچوون بۆ مزگەوت ئەوەیە پەنجەکان نەخەیتە نێوان پەنجەکان ، بەڵگە :
عن أَبي ثُمَامَةَ الْحَنَّاط أَنَّ كَعْبَ بْنَ عُجْرَةَ أَدْرَكَهُ وَهُوَ يُرِيدُ الْمَسْجِدَ أَدْرَكَ أَحَدُهُمَا صَاحِبَهُ قَالَ : فَوَجَدَنِي وَأَنَا مُشَبِّكٌ بِيَدَيَّ فَنَهَانِي عَنْ ذَلِكَ وَقَالَ : إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ فَأَحْسَنَ وُضُوءَهُ ثُمَّ خَرَجَ عَامِدًا إِلَى الْمَسْجِدِ فَلا يُشَبِّكَنَّ يَدَيْهِ ، فَإِنَّهُ فِي صَلاةٍ )) رواه أبو داود (562) وصححه الألباني في صحيح أبي داود .
واتە : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک لەئێوە دەست نوێژی گرت بەجوانی ، پاشان دەرچوو بۆ مزگەوت با پەنجە نەخاتە نێوان پەنجەکان ، چونکە لەناو نوێژە )) .
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە نەھی کراوە لە پەنجە خستنە نێوان پەنجەکان کاتی چوونە مزگەوت بۆ نوێژ ، زانایان دەڵێن پەنجە خستنە نێوان پەنجەکان دوای نوێژ دروستە ، بەڵگە :
فەرموودەی أبي هريرة رضي الله عنه في قصة ذي اليدين في موضوع سجود السهو بلفظ : (( فَقَامَ إِلَى خَشَبَةٍ مَعْرُوضَةٍ فِي الْمَسْجِدِ فَاتَّكَأَ عَلَيْهَا كَأَنَّه غَضْبَانُ , وَوَضَعَ يَدَهُ الْيُمْنَى عَلَى الْيُسْرَى , وَشَبَّكَ بَيْنَ أَصَابِعِهِ....)) رواه البخاري (482) ومسلم (573) .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیسماعیڵی جمعی کردووە نەھی مقیدە بەو حالەتەی ئەگەر لەناو نوێژدا بێت ، یان مەبەستی نوێژ کردنی ھەبێت ، یان چاوەڕێی نوێژ بکات چونکە حوکمی نوێژ کەری ھەیە ، وە ئەو ڕیوایەتەی دەڵێت ھەتا لەناو مزگەوت دایە لاوازە ھەروەک پێشتر باسمان کرد . )) فتح الباری ج١ لاپەڕە ٥٦٥ .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە بۆ موسلمان پەنجە بخاتە نێوان پەنجەکان ئەگەر دەرچوو بۆ نوێژ ، بەم شێوەیە کاتێک چاوەڕێی نوێژ دەکات چونکە لەناو نوێژدایە ، چونکە فەرموودە ھاتووە لە پێغەمبەرەوە بەڵگە باش نییە ئەمە بکرێت ، ئەگەر دەرچوو وەک ئەوە وایە لەناو نوێژدایە ، کەواتە نابێت پەنجە بخەیتە نێوان پەنجەکان ، بەم شێوە ئەگەر لەمزگەوت بێت چاوەڕێی نوێژ بکات نابێت پەنجە بخاتە نێوان پەنجەکان ھەموو ئەمانە مەکروھن ، ھەروەھا لەناو نوێژیش نابێت پەنجە بخەیتە نێوان پەنجەکان ، بەڵام دوای نوێژ ھیچی تێدا نییە ئەگەر لە مزگەوتیش بێت ، فەرموودە جێگیر بووە لە صحیحن پێغەمبەروە درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک سەلام دەداتەوە وا گومان دەبات نوێژ تەواو بووە ، دادەنیشێت لە پێشەوەی مزگەوت و پەنجە دەخاتە نێوان پەنجەکان ، بە ھەر حال پەنجە خستنە نێوان پەنجەکان دوای نوێژ ئەگەر لە مزگەوتیش بیت ھیچی تێدا نییە . )) مجموعە الفتاوی .
پوختەی وەڵامی زانایان :
(١) باش نییە پەنجە بخەیتە نێوان پەنجەکان کاتی چوونە مزگەوت ، یان کاتی مانەوە لە مزگەوت و چاوەڕێ کردنی نوێژ ، یان لەناو نوێژ .
(٢) دروستە دوای نوێژ پەنجە بخەیتە نێوان پەنجەکان ئەگەر چی لە مزگەوتیش بێت .
(٣) باش نییە پەنجە بخەیتە نێوان پەنجەکان کاتی وتار خوێندنی جومعە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net