پرسیار : کەسێک لە ھۆش خۆی چووە ، ئایا دەست نوێژی دەشکێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک لە ھۆش خۆ بچێت دەست نوێژ دەشکێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لاچوونی عەقل بە شێت و لەھۆش خۆ چوون و سەرخۆش بوون و دەرمانی ترھاوشێوەی ئەمانە کە عەقل ببەن ، کەم و زۆری دەست نوێژ دەشکێنن بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر واجبی دەست نوێژ گرتن لە ھۆش خۆ چوون . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٢٣٤ .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ئومەت یەک دەنگن لەسەر دەست نوێژ شکان بە شێت بوون و لە ھۆش خۆ چوون ، ابن منذر و زانایانی تر ئیجماع نقل دەکەن ، ھەموو ھاوەڵانی ئێمە یەک دەنگن لەسەر ئەوە ھەر کەسێک عەقلی بڕوات بە شێت بوون یان لەھۆش خۆ چوون یان بە نەخۆشییەک یان بە سەرخۆش بوونی عەرەق یان شتی تر ، یان خواردنەوەی دەرمانێک بۆ پێویستی یان ھەر شتێکی تر عەقلی بڕوات دەست نوێژی دەشکێت ، .... )) المجموع ج٢ لاپەڕە ٢٥ .
پرسیار کراوە لە ابن عثيمين : ئایا لە ھۆش خۆ چوون دەست نوێژ دەشکێنێت ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( بەڵێ ، دەست نوێژ دەشکێت بە لە ھۆش خۆ چوون ، چونکە لەھۆش خۆ چوون تووندترە لە نووستن ، نووستن دەست نوێژ دەشکێنێت ئەگەر قوول بێت ، بەجۆرێک ئەگەر شتێکت لێ دەربچێت نازانێت ، بەڵام نووستنی کەم ئەگەر شتێک دەربچێت ھەست پێ دەکات ، ئەوە ئەم نووستنە دەست نوێژ ناشکێنێت ، جا چ نووستنەکە بە ڕاکشاوی بێت یان دانیشتبێت و پاڵی دابێتەوە ، یان دانیشتبێت پاڵی نەدابێتەوە ، یان ھەر حاڵێك لە حاڵەکان ، مادەم ئەگەر شتێک دەربچێت ھەست پێ بکات ، ئەوە ئەو نووستنە دەست نوێژ ناشکێنێت ، لە ھۆش خۆ چوون تووندترە لە نووستن ، ئەگەر مرۆڤ لەھۆش خۆی چوو ، ئەوە واجبە لەسەری دەست نوێژ بگرێتەوە . )) "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (11/200) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
www.ferdaws.net