پرسیار : حوکمی دواخستنی نینۆک کردن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن نینۆک کردن سونەتی فیرەتە و نابێت تاخیری بکەیت زیاتر لە چل ڕۆژ ، بەڵگە :
(١) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قال : سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : (( الْفِطْرَةُ خَمْسٌ : الْخِتَانُ وَالِاسْتِحْدَادُ وَقَصُّ الشَّارِبِ وَتَقْلِيمُ الْأَظْفَارِ وَنَتْفُ الْآبَاطِ )) رواە البخاری (٥٨٩١) ، ومسلم (٢٥٧) .
واتە : لە ئەبو ھوڕێڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : گوێم لە پێغەمبەر بوو درود و سەلامی خوای لێ بێت دەیفەرموو : (( پێنج شت لە فیترەتن : سونەت کردن و لادانی مووی ژێرەوە و سمێل کورت کردن و نینۆک بڕین و دەرھێنانی مووی بن ھەنگڵ )) .
(٢) عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ : (( وُقِّتَ لَنَا فِي قَصِّ الشَّارِبِ وَتَقْلِيمِ الْأَظْفَارِ وَنَتْفِ الْإِبِطِ وَحَلْقِ الْعَانَةِ أَنْ لَا نَتْرُكَ أَكْثَرَ مِنْ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً )) رواە مسلم (٢٥٨) .
واتە : ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : بۆ ئێمە دیار کرا سمێل کورت و نینۆک کردن و مووی بن ھەنگڵ دەرھێنان و بڕینی مووی ژێرەوە ، وازی لێ نەھێنین زیاتر لە چل ڕۆژ .
زانایانی اللجنة الدائمة پرسیار لێیان کراوە :حوکی نینۆک درێژ کردن چییە ؟
لە وەڵام دا دەڵێن : (( نابێت نینۆک درێژ بکرێت ، چونکە پێچەوانەی سونەتی فیترەتە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھانی موسلمانانی داوە بۆ نینۆک کردن ، لەوانە : " وقص الأظافر " ، واجبە نینۆک کورت بکەیت و مووی بن ھەنگڵ و مووی خوارەوە و سمێل کورت کردن ، نابێت وازی لێ بھێنرێت زیاتر لە چل ڕۆژ . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (4/60) .
ھەروەھا دەڵێن : (( حیکمەت لە نینۆک کردن ، پاک و خاوێنی یە بۆ نینۆک و قڕێژی ژێر نینۆک ، وە خۆ چوواندن بە کافرەکان لادەچێت کە ھەندێک کافر نینۆکی خۆیان درێژ دەکەن ، ھەروەھا خۆ چوواندن بە ئاژەڵی خاوەن نینۆک لادەچێت . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (5/173) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( درێژ کردنی نینۆک پێچەوانەی سونەتە ، نابێت وازی لێ بھێنیت زیاتر لە چل ڕۆژ ، وە درێژ کردنی نینۆک خۆ چوواندنە بە ئاژەڵەکان و ھەندێک کافرەکان . )) "مجموع فتاوى ابن باز" (10/49) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net