پرسیار : پیاوەکەم دەوامی لە کاتژمێر ٨ی بەیانی دەست پێ دەکات ھەتا ٥ی ئێوارە ، زۆر جار دوای ھاتنەوە لە دەوام دەچێت بۆ مەلەوانی و یاری تۆپی پێ ، ئایا ژن و مناڵەکانی دەتوانن گلەیی لێ بکەن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەو مافانەی واجبن لەسەر پیاو مافی بێجگە لە مال ئەمانە :
(١) مامەلەی باش بێت لەگەڵ خێزانی خۆی : نەرم و نیان بێت لەگەلی و قسەی لەگەڵ بکات و پشت گوێی نەخات و ئەگەر ئافرەت ھەلەشی کرد بەردەوام وەسیەتی چاکەی پی بکات .
(٢) داد پەروەری بکات لەنێوان خیزانەکانی خۆی ئەگەر زیاتر لە یەک ژنی ھەبوو .
(٣) فێری کاروباری دین و کردەوەی باش بکات و ھانی بدات بۆ کردەوەی باش .
(٤) نابێت زیان بە ئافرەت بگەینێت بە لێدان ، وە نابێت لە ڕوخساری ئافرەت بدات .
(٥) ئیزن بە ئافرەت بدات ئەگەر داوای دەرچوونی کرد یان ھەر شتێکی تر ئەگەر تاوان نەبێت یان ئەگەری دروست بوونی فیتنەی لێ نەکەوێتەوە .
(٦) پیاو خۆی جوان بکات بۆ خێزانی خۆی ھەروەک چۆن ئافرەت خۆی جوان دەکات بۆی .
(٧) سەرجێی لەگەل بکات و مافی پێ بدات بە تەواوی ، بەس ئارەزووی خۆی تێر نەکات و ئافرەت پشت گوێ بخات .
(٨) گومانی باش بە خێزانی خۆی ببات ، گەورەترین دەرد دڵ پیسی و گومانی خراپ بردنە بە خێزانی خۆت .
(٩) نھێنی نێوان خۆی و خێزانی بلاو نەکاتەوە ، بە تایبەتی نھێنی سەر جێی کردن .
(١٠) چاو پۆشی لە ھەندێک ھەلەی ئافرەت بکات ئەگەر پێچەوانەی شەرع نەبێت و لێی گەورە نەکات و شەرمەزاری نەکات .
(١١) ھەجری ئافرەت نەکات ، ئەگەر ھەجری کرد و پێویستی کرد ئەوە لە مالەوە ھەجری دەکەیت نەک لە دەرەوە وە لە دەرەوەش ئەگەر زۆر پیویستی کرد دەتوانی بەلام نابێت ئاسانکاری بکرێت .
(١٢) یاری لەگەڵ خێزانی خۆی بکات .
واجبە پیاو مامەلەی لەگەڵ خێزان و منالەکانی خۆی باش بێت ، وە ھەندێک کات تەرخان بکات بۆ خێزان و منالەکانی خۆی ، وە ھەندێک کاتی تر تەرخان بکات بۆ ئەو شتانەی کە خۆی حەزی لێی یە ، بەڵێ ئافرەت و مناڵ دەتوانن داوای مافی خۆیان بکەن و گلەی بکەن بەجوانترین شێوە ، بەڵام ئەگەر پیاو ھەر بەردەوام بوو زولمی لە خێزانی خۆی کرد ، باشترین ڕێگا دوعای خێر و چاکە و ڕەحمەت کردنە بۆ ھاوسەری خۆت ، وە قسەی باش و نەرم و بەزەیی کردنە لەگەڵی ، بەم کردەوەیە ئافرەت دەبێتە ئەھلی بەھەشت .
عن أنس بن مالك رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( أَلَا أُخبِرُكُم بِرِجَالِكُم فِي الجَنَّةِ ؟ قُلنَا : بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ . قال : النَّبِيُّ فِي الجَنَّةِ ، وَالصِّدِّيقُ فِي الجَنَّةِ ، وَالرَّجُلُ يَزُورُ أَخَاهُ فِي نَاحِيَةِ المِصرِ لَا يَزُورُهُ إِلاَّ لِلَّهِ فِي الجَنَّةِ ، أَلَا أُخبِرُكُم بِنِسَائِكُم فِي الجَنَّةِ ؟ قُلنَا : بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ . قَالَ : وَدُودٌ وَلُودٌ إِذَا غَضِبَت أَو أُسِيءَ إِلَيهَا أَو غَضِبَ زَوجُهَا قَالَت : هَذِهِ يَدِي فِي يَدِكَ ، لَا أَكتَحِلُ بِغِمضٍ حَتَّى تَرضَى )) رواه الطبراني في "المعجم الأوسط" (2/206) وقد جاء عن جماعة من الصحابة آخرين ، لذلك حسنه الألباني في السلسلة الصحيحة (3380) وفي صحيح الترغيب (1942) .
واتە : لەئەنەسی کوڕی مالک دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێ : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ..... ، ئایا ئافرەتانی بەھەشتان پێ بڵێم ؟
وتمان بەڵێ ئەی نێردراوی خوا ، فەرمووی : ئافرەتێک خۆشەویست بێت لای ھاوسەری و مناڵی ببێت ، ئەگەر تۆڕە بوو ، یان مامەلەی خراپ بەرامبەری کرا ، یان ھاوسەرەکەی لێی تۆڕە بوو ، ئافرەتەکە دەڵێت : ئەمە دەستی منە لەناو دەستی تۆ " واتە : ئەمە نەفسی منە پێشکەشە بەتۆ و بەدەست تۆیە " ، چاوەکانم بەخەو گەرم ناکەم و ناخەوم ھەتا تۆ لەمن ڕازی دەبیت )) .
مناوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " الوَدود " واتە ئەو ئافرەتەی خۆشەویستە لای ھاوسەری خۆی ، " التي إذا ظُلمت " بالبناء للمفعول ، واتە : پیاوەکەی زولمی لێکرد لە کەمتەرخەمی مەسرەف کردنی ، یان زولم لێکردن لە لای مانەوە و شتی تر ، بە سۆز و بەزیی یەوە دەڵێت : " هذه يدي في يدك " واتە : ئەمە نەفسی منە ە دەستی تۆیە ، "لا أذوق غُمضا " واتە : چێژ لە خەو ناکەم . )) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net