سەردێری پرسیار:حوکمی دەست نوێژ گرتن دوای دەرچوونی مەزی ؟

بەرواری دانان :2019-04-24 کۆدی پرسیار:1153

پرسیار:

پرسیار : حوکمی دەست نوێژ گرتن دوای دەرچوونی مەزی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن مەزی دەست نوێژ دەشکێنێت ، بەڵگە :

عَنْ عَلِيِّ بنِ أَبِي طَالِبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كُنْتُ رَجُلًا مَذَّاءً فَأَمَرْتُ الْمِقْدَادَ أَنْ يَسْأَلَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَسَأَلَهُ، فَقَالَ : (( فِيهِ الْوُضُوءُ )) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ ، وَاللَّفْظُ لِلْبُخَارِيِّ .

واتە : لە عەلی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : من پیاوێک بووم مەزیم زۆر بوو ، فەرمانم کرد بە میقدادی کوڕی ئەسوەد پرسیار لە پێغەمبەر بکات درود و سەلامی خوای لێ بێت ، ئەویش پرسیاری لێکرد ، فەرمووی : (( دەبێت دەست نوێژ بگریت )) .

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە مەزی ھەڵوەشێنەرێکە لە ھەڵوەشێنەرەکانی دەست نوێژ ، ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن المنذر دەڵێت : ھەموو زانایان یەک دەنگن دەرچوونی پیسایی لە پشتەوە ، وە دەرچوونی میز لە زەکەری پیاو و پێشەوەی ئافرەت ، وە دەرچوونی مەزی و ھەوا لە پشتەوە ھەڵوەشێنەرکانی دەست نوێژن ، دەبێت بۆ ھەموویان دەست نوێژ بگریتەوە . )) المغنی ج١ لاپەڕە ١٦٨ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە دەست نوێژ بگریت لە مەزی ، لەبەر وتەی : " فیە الوضوء " ظاهری فەرموودەکە بەڵگەیە ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان زۆر و کەم ، واتە بە ژمارە نەک کات و بەردەوامی ، کەچی وایە ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان زۆر و کەم .

بەڵام بابەتێک ھەیە ئەویش ئەوەیە : ھەندێک خەڵک تووشی وەسواس بووینە ، وا گومان دەبەن لەگەڵ ھەر شەھوەت ھەستانێک مەزی دێت و ماندوو دەبێت ، نە لە ھاوین و نە لە زستان ، ئایا سونەتە بۆبئەم گومانە دەست نوێژ بگرێت یان نە ؟

وەڵام : سونەت نییە دەست نوێژ بگریت بۆ ئەم گومانە ، چونکە ئەصل وایە مەزی نەھاتووە ، ..... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٤٢١ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام