سەردێری پرسیار:حوکمی بڕینی نوێژ بێ ھۆکاری شەرعی ؟

بەرواری دانان :2019-04-25 کۆدی پرسیار:1154

پرسیار:

پرسیار : حوکمی بڕینی نوێژ بێ ھۆکاری شەرعی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن حەڕامە سەلام بدەیتەوە و نوێژ ببڕیت بێ ھۆکاری ڕوون و شەرعی .

عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( حەڕامە سەلام بدەیتەوە و نوێژ ببڕیت بێ ھۆکاری ڕوون و شەرعی . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٢٣٧ .

زانایان دەڵێن بڕینی نوێژ دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر نوێژەکە واجب بوو ، حەڕامە ببڕیت بێ ھۆکاری شەرعی بە یەک دەنگی ھەموو زانایان .

الموسوعة الفقهية الكويتية باس کراوە دەڵێت : (( بڕینی عیبادەتی واجب دوای داخل بوونی بێ عوزری شەرعی ، دروست نییە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، چونکە بڕینی بێ ھۆکاری شەرعی گاڵتە کردنە و نەفی حورمەتی عیبادەت دەکات ، بەڵگە ھاتووە نەھی کراوە عیبادەت پووچ بکەیت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ " .

سەبارەت بە بڕینی بەھۆی ھۆکارێکی شەرعی دروستە ، نوێژ دەبڕدرێت لەبەر کوشتنی مار و شتی تر ، وە لەبەر فەرمان کردن بە کوشتنی ، ..... )) الموسوعة الفقهية الكويتية (34 / 51) .

حالەتی دووەم : ئەگەر نوێژەکە سونەت بوو مەجالی تێدایە ئەگەر ببڕیت بێ ھۆکاری شەرعی .

الموسوعة الفقهية الكويتية باس کراوە دەڵێت : (( سەبارەت بە بڕینی سونەت دوای چوونە ناوی جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان لەسەر حوکمەکەی :

حەنەفی و مالکی دەڵێن : نابێت ببڕیت دوای داخل بوونی بێ عوزر ، وەک واجب وایە دەبێت تەواوی بکەیت ، چونکە عیبادەتە .

شافعی و حەنابلە دەڵێن : دروستە سونەت ببڕیت بێجگە لە حەج و عومرە ، لەبەر فەرموودەی : " المتنفل أمير نفسه " أخرجه الترمذي من حديث أم هانئ بلفظ: ( الصائم أمير أو أمين نفسه ) -، بەڵام سونەت وایە تەواوی بکەیت .

سەبارەت بە حەج و عومرە دەبێت تەواوی بکەیت ، ... )) "الموسوعة الفقهية الكويتية" (34 / 51) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام