پرسیار : ئایا بەدەرچوونی مەزی تەنھا ئەو شوێنە دەشۆردرێت کە مەزی بەرکەوتووە یان ھەموو ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە شۆردنی زەکەر سێ وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون تەنھا شۆردنی سەری زەکەر بەسە ، یان تەنھا شۆردنی ئەو شوێنەی مەزی بەرکەوتووە ، نەک شۆردنی گونیش ، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنەفی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، بەڵگە :
(١) وەک ھەموو پیساییەکانی تر تەنھا شوێنی دەرچوونی دەشۆردرێت .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون واجبە ھەموو زەکەر بشۆیت ، جا چ مەزی بەر زەکەری کەوتبێت یان بەری نەکەوتبێت ، کە ئەمە وتەی مالک و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، بەڵگە :
(١) وتەی : ( یغسل ذكره ) ، بەڵگەیە ھەموو زەکەر دەشۆیت ، چونکە دەقەکە گشتی یە .
سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون واجبە ھەموو زەکەر و ھەردوو گونەکانیش بشۆیت ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی حەنابلە و ابن تیمییەیە، بەڵگە :
(١) عن عبد الله بن سعد الأنصاري - رضي الله عنه - قال: سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم عما يوجب الغسل وعن الماء يكون بعد الماء فقال : (( ذاك المذي وكل فحل يمذي، فتغسل من ذلك فرجك و أنثييك وتوضأ وضوءك للصلاة )) . وضعف هذا الحديث ابن حجر [انظر: " التلخيص " (1/ 129)] وأخرج أبو عوانة من طريق عبيدة السلماني عن علي بهذه الزيادة " يغسل ذكره وأنثييه " و قال ابن حجر: " وإسناده لا مطعن فيه " [انظر: " التلخيص "(1/ 126)؟]،ورجح هذا القول الشيخ ابن باز.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوودی ئەم فەرموودەیە و ڕیوایەتەکانی تر دەبێت زەکەر و ھەردوو گون بشۆیت لە مەزی .
ئایا ئەمە تعبدی یە یان محسوسە ؟
لەسەر جیاوازی نێوان زانایان وتەی : " یغسل ذكره " ئایا مەبەست بە شۆردنی زەکەر تایبەتە بەوەی مەزی بەرکەوتووە ، ئەگەر ئەمە بڵێین ، ئەوە وتەی زۆربەی زانایانە ، ئەوکات شۆردنی بەرجەستە دەبێت ، چونکە پیسایی دەبێت بشۆردرێت ئەگەر لەسەر جل وبەرگ بوو یان ئەندامێکی تر ، ئەگەر بڵێین : دەبێت زەکەر و ھەردوو گونیش بشۆردرێن - ھەروەک ئەمە وتەی ڕاستە - ئەوە ئەم شۆردنە تعبدی دەبێت غیر معقول . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٤٢١ .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپاریزێت دەفەرمووێت : (( یەکێک لە ڕیوایەتەکان مسلم ھاتووە لەم فەرموودەی : " اغسل ذكرك وتوضأ " ھەروەھا ڕیوایەتی تر ھاتووە : " واغسل الأنثیین " .
ھەردوو ڕیوایەتەکان بەڵگەن واجبە زەکەر و ھەردوو گون بشۆیت ، وە دەست نوێژ بگریت دوای شۆردن ، چونکە مەزی شوێنی دەرچوونی ھەمان شوێنی دەرچوونی میزی ھەیە ، .... )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٢٣٤ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net