پرسیار : ئایا پێش دروست کردنی ئادەم ھیچ مرۆڤێکی تر بوونیان ھەبووە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھیچ بەڵگە نەھاتوون لە قورئان و سونەت لەسەر ئەوەی قەومێک لەسەر زەوی ژیابێت پێش ئادەم ، ھیچ مرۆڤێک نەژیاوە لەسەر زەوی پێش ئادەم ، چونکە ئادەم باوکی مرۆڤ بووە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً )) [ البقرة : 30 ] .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنِّي خَالِقٌ بَشَراً مِنْ طِينٍ )) [ ص : 71 ] .
یەکەم دروستکراو لە مرۆڤ ئادەم بووە علیە السلام ، ئاوڕ لە وتەی ئەوانە نادرێتەوە کە بەم دوایە دەڵێن مرۆڤ ھەبووە پێش ئادەم ، لەبەر لاوازی بەڵگەکانیان پێچەوانەی قورئان و سونەتە ، لە صحیح بخاری ھاتووە : خەڵک ڕۆژی قیامەت دێن داوای شەفاعەت دەکەن ، دەڵێن : ئەی ئادەم تۆ باوکی مرۆڤی ، خوای گەورە تۆی بەدەستی خۆی دروست کردووە و ڕووحی بەبەردا کردووی ، وە فەرمانی کردووە بە فریشتەکان سوجدەت بۆ ببەن ، وە تۆی خستۆتە بەھەشت ، ئایا شەفاعەتمان بۆ ناکەیت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net