سەردێری پرسیار:ئایا دەست نوێژ لە خواردنی گۆشتی وشتر دەشکێت ؟

بەرواری دانان :2019-04-29 کۆدی پرسیار:1159

پرسیار:

پرسیار : ئایا دەست نوێژ لە خواردنی گۆشتی وشتر دەشکێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە خواردنی گۆشتی وشتر ، ئایا دەست نوێژ دەشکێنێت یان نە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون خواردنی گۆشتی وشتر دەست نوێژ ناشکێنێت ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و شافعی یە ، بەڵگە :

(١) فەرموودەی جابر : كان آخر الأمرين من رسول الله صلى الله عليه وسلم ترك الوضوء مما مسّت النار . رواه أبو داود ( 192 )  والنسائي ( 185 ) .

(٢) فەرموودە ھاتووە : (( الوضوء مما يخرج لا مما يدخل )) .

(٣) ئەو فەرموودەی ھاتووە دەفەرمووێت : " توضئوا منها " مەبەست پێی شۆردنی ھەردوو دەست و دەمە ، لەبەر بۆنی وشتر و چەوری گۆشتی .

(٤) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕۆژێکیان وتاری دەدا ، کەسێک ھەوای لێ دەرچوو ، شەرمی کرد ھەلبستێ دەست نوێژ بگرێت لەناو خەڵک ، وە گۆشتی وشتری خواردبوو ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت وەک شاردنەوە و داپۆشینی کەسەکە گوتی : ھەر کەسێک گۆشتی وشتری خواردبێت با دەست نوێژ بگرێتەوە ، کۆمەلێک ھەستان گۆشتی وشتریان خواردبوو دەست نوێژیان گرتەوە .

دووەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون خواردنی گۆشتی وشتر دەست نوێژ دەشکێنێت ، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و إسحاق بن راھویە و ابن منذر و ابن خزیمە و بەیھەقی و ابن قیم و النووی و ئەلبانی و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

(١) حديث جابر ، سئل النبي صلى الله عليه وسلم أنتوضأ من لحوم الإبل ؟ قال : نعم ، قال : أنتوضأ من لحوم الغنم ؟ قال :إن شئت . رواه مسلم ( 360 ) .

(٢) حديث البراء ، سئل النبي صلى الله عليه وسلم عن لحوم الإبل ؟ قال : توضئوا منها ، وسئل عن لحوم الغنم فقال لا يتوضاٌ . رواه أبو داود ( 184 )  الترمذي ( 81 ) وصححه الإمام أحمد وإسحاق بن راهويه .

وتەی ڕاست وتەی دووەم دەست نوێژ لە خواردنی گۆشتی وشتر دەشکێت ، وەڵام بۆ وتەی جمھور :

(١) سەبارەت بە فەرموودەی جابر زانایان دەڵێن :

أ - فەرموودەکە مضطربە ، ھەروەک ئەبو حاتم گوتوویەتی ، وە عیلەتێکی تریشی ھەیە ابن حجر لە شافعی نقل دەکات دەڵێت : ابن المنکدر گوێی لەم فەرموودەیە نەبووە لە جابر ، بەڵکو گوێی لێ بووە لە عبداللە بن محمد عقیل ، وعبداللە صدوق ، وفی حدیثە لین کما في " التقریب " .

ب - گریمان وا دابنێ فەرموودەکە صحیحە نابێتە بەڵگە ، چونکە خواردنی گۆشتی وشتر لەبەر ئەوە نییە ئاگر بەری کەوتووە .

ج - فەرموودەی جابر پێچەوانەی فەرموودەی جابر بن سمرة نییە ھەتا بڵێی فەرموودەی جابر بن سەمورەی نسخ کردووە ، بەڵکو فەرموودەی جابر بن عبداللە عامە ، وە فەرموودەی جابر بن سمرة خاصە ، خاص پێش عام دەخرێت .

(٢) سەبارەت بە فەرموودەی : (( الوضوء مما يخرج لا مما يدخل )) .

زانایان دوو وەڵامیان ھەیە :

أ - فەرموودەکە لاوازە ، رواه البيهقي ( 1 / 116 ) وضعفه ، والدار قطني ( ص 55 ) ، وهو حديث ضعيف فيه ثلاث علل ، انظر تحقيقها في " السلسلة الضعيفة " ( 959 ) .

ب - ئەگەر فەرموودەکە صحیح بێت ئەوە عامە ، وە فەرموودەی جابر بن سمرة خاصة .

(٣) وتەیان بۆ ئەم فەرموودەیە : " توضئوا منها " مەبەست پێی شۆردنی ھەردوو دەست و دەمە ، لەبەر بۆنی وشتر و چەوری گۆشتی .

دەڵێین : ئەمە زۆر دوورە ، چونکە ظاھری فەرموودەکە باسی وضوء الشرعي یەن نەک اللغوی ، وشەکان دەبێت تەفسیر بکرێت بە مانای شەرعی .

(٤) سەبارەت بە چیڕۆکی ئەو کەسەی شەرمی کردووە ھەڵبستێت دەست نوێژ بگرێتەوە ھیچ ئەسل و ئەساسی بۆی نییە .

شيخ الألباني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچ ئەصل و ئەساسی نییە لە کتابی فەرموودە و کتابی تر لە کتابی فقە و تەفسیر ئەوەی من بزانم . )) " السلسة الضعيفة " ( 3 / 268 ) .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەست نوێژ دەشکێت بە خواردنی گۆشتی وشتر ، کە ئەمە وتەی أحمد بن حنبل وإسحاق بن راهويه ويحيى بن يحيى وأبو بكر ابن المنذر وابن خزيمة واختاره الحافظ أبو بكر البيهقي ، وحُكي عن أصحاب الحديث مطلقا وحُكي عن جماعة من الصحابة .

بەڵگەی ئەمانە فەرموودەی جابر بن سمرة رواه مسلم ، أحمد بن حنبل وإسحاق بن راهويه دەڵێن : دوو فەرموودەی صحیح ھاتوون لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت ، فەرموودەی جابر و فەرموودەی البراء بەھێزترین بەڵگەن ، ئەگەر چی جمھور پێچەوانەی ئەم وتەیە دەڵێت . )) شرح صحیح مسلم ج٤ لاپەڕە ٤٩ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە دەست نوێژ بگریتەوە لە خواردنی گۆشتی وشتر ، لەبەر وتەی : " نعم " )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٤٥٠ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام