پسیار // ئایا ئاو لە دەم و لووت وەردان بۆ دەست نوێژ واجبە ؟
وەلام// جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ئاو لە دەم و لووت وەردان بۆ دەست نوێژ سێ ووتە هەیە :
یەكەم// هەندێک زانا دەلێن ئاو لە دەم و لووت وەردان سونەتە هەركەسێک تەركی بكات دەست نوێژی دروستە كە ئەمە ووتەی : ابو حنیفە ، مالك ، شافعی، ووتەیەكە لە ووتەكانی ئیمام احمد ، ابن منذر ، ...... هتد بە بەلگەی :
(۱) خوای گەورە دەفەرموێت : (( ...... فاغسلوا وجوهكم ..... )) [ المائدة : ٦ ] واتە : روخسارتان بشۆن .
لەم ئایەتەدا باس لە ئاو لە دەم و لووت وەردانی نەكردووە بەلگەیە كە واجب نی یە ، وە دەم و لووت بە ڕوخسار حیساب ناکرێت چونكە روخسار ئەوەیە ئەوی دیار بێت .
(۲) پێغەمبەر سەلای خوای لەسەر بێت دەفەرمویت : (( عشر من الفطرة ....... المضمضمة و الاستنشاق )) اخرج مسلم (۲٦۱) ، واتە : دەشت لە فیترەتن ... ئاو لە دەم و لووت وەردان .
الفطرة : مەبەست پێی سونەتە بەلگەیە كە ئاو لە دەم و لووت وەردان سونەتە .
دووەم // هەندێک زانا دەلێن ئاو لە دەم و لووت وەردان بۆ دەست نوێژ واجبە هەر كەسێک تەرکی بكات ئەوا دەست نوێژی تەواو نی یە ،كە ئەمە وتەی ئیمام احمد ، ابن المبارك ، ابن ابی لیلی ، اسحاق ابن راهون ، ابن باز ، ابن عثیمین ، صالح فوزان ، ......هتد ، بە بەلگەی :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فاغسلوا وجوهكم )) دەم لوتیش بە روخسار حیساب دەكرێت بەلگە : چونکە ئەگەر لەكاتی بە رۆژوو بوون ئاو لە دەم و لوت وەربدەی رۆژوو ناشكێت ئەگەر بە داخلی حیساب بكرابایە دەبوایە رۆژوو بشكێت بە ئاولە دەم و لووت وەردان .
(۲) چەندین فەرموودە هاتوون كە پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لەسەر بێت فەرمانی كردووە ئاو لە دەم و لووت وەربدەن ، هەروەها یەك جار پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لەسەر بێت ئاو لە دەم و لووت وەردانی تەرك نەكردووە ، ئەگەر سونەت بوایا جارێك تەركی دەكرد .
سێیەم // هەندێک زانا دەلێن ئاو لە لووت وەردان واجبە و ئاو لە دەم وەردان سونەتە ، کە ئەمە ووتەی ابن حزم ، ابن ثور ، وتەیەكە لە وتەكانی ئیمام احمد ، ......... هتد ، بە بەلگەی :
(۱) نقل كراوە لە پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لەسەر بێت ئاوی لە لووت وەرداوە و فەرمانیشی كردووە ، بەلام ئاو لەدەم وەردان تەنها بە كردەوە جێگير بوو و فەرمانی نەکردووە .
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لەسەر بێت دەست نوێژی هەلنەگرتووە ئیلا ئاو لە دەم و لوتی وەردەدا ، نقل نەکراوە یەك جار وازی لێ هێنرابێت )) زاد للمعاد ج۱ لاپەرە ۱۹٤
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەمو ئەوانەی باسی دەست نوێژی پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لەسەر بێت كردووە باسی ئاو لە دەم و لووت وەردانیان كردووە ، بەردەوام بوون لەسەری بەلگەیە كە واجبە ، وە نقل نەكراوە كە یەكێكیان یان هەردوكیان تەرك كرابێت ..... )) المغنی ج۲ لاپەرە ۸۳
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( جێگیر بووە ئاو لە دەم و لووت وەردان لە كاتی دەست نوێژ كردەوەو وتەی پێغەمبەر بووە سەلامی خوای لەسەر بێت ، هەردووکیان داخلی شووشتنی ڕوخسار دەبن ، دەست نوێژ دروست نیە ئەگەر یەكێكیان یان هەردوکیان تەرك بكەی )) فتاوی اللجنة الدائمة ج٤ لاپەرە ۷۸
ووتەی راست ئاو لە دەم و لووت وەردان بۆ دەست نوێژ واجبە . والڵە أعلم .