سەردێری پرسیار:تبع لە قورئان باسکراوە ئایا پێغەمبەرە ؟

بەرواری دانان :2019-04-30 کۆدی پرسیار:1160

پرسیار:

پرسیار : تبع لە قورئان باسکراوە ئایا پێغەمبەرە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن خوای گەورە لە قورئان لە دوو شوێن باسی تبعی کردووە ، لەوانە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ أَهْلَكْنَاهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ )) [ الدخان : ٣٧ ] .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَأَصْحَابُ الرَّسِّ وَثَمُودُ . وَعَادٌ وَفِرْعَوْنُ وَإِخْوَانُ لُوطٍ . وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ وَقَوْمُ تُبَّعٍ كُلٌّ كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ )) [ ق : ١٢-١٤ ] .

زانایان دەڵێن تبع یەکێک بووە لە مەلیکەکانی یەمەن ، موشریک بوو پاشان موسلمان بوو ، خوای گەورەی دەپەرست لەسەر شەریعەتی موسا علیە السلام ، سەبارەت بەوەی تبع پێغەمبەرە یان نە ، سەرەتا پێغەمبەر لە پێغەمبەرایەتی تبع وەستا بوو ، پاشان وەحی دابەزی کە پیاو چاکە ، وە ھەندێک دەڵێن باشتر وایە بوەستیت لە پێغەمبەرایەتی تبع .

عمر سلیمان بن الأشقر دەفەرمووێت : (( باشتر وایە بۆ ذي قرنين و تبع بوەستیت :

باشتر وایە بۆ پێغەمبەرایەتی ئەم دووانە بوەستیت ، چونکە فەرموودەی صحیح ھاتووە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " نازانم تبع پێغەمبەرە یان نە ، وە نازانم ذي القرنين پێغەمبەرە یان نە " رواە الحاکم والبیھقی : " انظر صحيح الجامع الصغير : (١٢١/٥) .

ئەگەر پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەزانێت ، ئێمە لەپیشترین نەزانین . )) الرسل و الرسالات لاپەڕە ٢٣-٢٤ .

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لَا تَسُبُّوا تُبَّعًا ، فَإِنَّهُ قَدْ كَانَ أَسْلَمَ )) رواه أحمد في " المسند " (37/519) عن سهل بن سعد رضي الله عنه وقال المحققون: حسن لغيره. وحسنه الألباني في " السلسلة الصحيحة " (2423) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام