سەردێری پرسیار:حوکمی دەست نوێژ گرتنەوە کاتی مردوو ھەڵگرتن ؟

بەرواری دانان :2019-04-30 کۆدی پرسیار:1161

پرسیار:

پرسیار : حوکمی دەست نوێژ گرتنەوە کاتی مردوو ھەڵگرتن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( مَنْ غَسَّلَ مَيِّتًا فَلْيَغْتَسِلْ، وَمَنْ حَمَلَهُ فَلْيَتَوَضَّأْ )) أَخْرَجَهُ أَحْمَدُ وَالنَّسَائِيُّ وَالتِّرْمِذِيُّ وَحَسَّنَهُ ، وَقَالَ أَحْمَدُ : لا يَصِحُّ فِي هَذَا الْبَابِ شَىْءٌ.

واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ھەر کەسێک مردوویەکی شۆرد با خۆی بشوات ، وە ھەر کەسێک مردوویەکی ھەڵگرت با دەست نوێژ بگرێتەوە )) .

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە سونەتە دەست نوێژ بگریتەوە کاتێک مردوو ھەڵدەگریت ، چونکە فەرموودەکە دەفەرمووێت : " ومن حملە فلیتوضأ " .

" ومن حملە فلیتوضأ " سێ تەفسیر ھەیە بۆ ئەم وتەیە :

(١) واتە ھەر کەسێک بییەوێت مردوو ھەڵبگرێت و نوێژی لەسەر بکات ، با پێش ھەڵگرتن دەست نوێژ بگرێت .

(٢) وضوء مانای زمانەوانی ھەڵدەگرێت ، واتە با دەستەکانی بشوات .

(٣) واتە دوای ھەڵگرتن با دەست نوێژ بگرێتەوە .

خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەمووێت : (( نەم زانیووە ھیچ لە فوقەھایەکان خۆشۆردنیان واجب کردبێت بە شۆردنی مردوو ، وە دەست نوێژیشیان واجب کردبێت بە ھەڵگرتنی مردوو ، ....

وتراوە : مانای وتەی : " فلیتوضأ " واتە : کاتێک مردوو ھەڵدەگریت با دەست نوێژت ھەبێت ، بۆ ئەوەی ئامادە بیت بۆ نوێژ لەسەر مردوو کردن ، واللە أعلم . )) معالم السنن ج٤ لاپەڕە ٤٠٥ .

صنعانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە کەس گوتوبێ دەست نوێژ دەبێت بگریتەوە بۆ ھەڵگرتنی مردوو ، دەست نوێژ تەفسیر کراوە تەنھا بە شۆردنی ھەردوو دەست ، لەسەرم ئەمە سونەتە ھەردوو دەست بشۆیت کاتی ھەڵگرتنی مردوو ، ئەمەش گونجاوە بۆ پاک و خاوێنی ئیسلام ، بەڵگە بۆ سونەتی شۆردنی ھەردوو دەست وتەی ابن عباس : " حسبکم أن تغسلوا أیدیکم " ... . )) سبل السلام ج١ لاپەڕە ٣٥٣ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " ومن حملە " واتە : ھەر کەسێک ویستی مردوو ھەڵبگرێت با دەست نوێژ بگرێت ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ نوێژ کردن لەسەر مردوو ، گومانی تێدا نییە ئەمە پێچەوانەی ئەصلە ، چونکە ئەصل وایە فعل مەبەست پێی نەفسی فعلەکەیە نەک ویستن ، ئەگەر قەرینەت بینی ڕێگری ویستی فعلەکەی کرد .

وتراوە : فلیتوضأ مانای زمانەوانی ھەڵدەگرێت ، واتە شۆردن ، واتە ئەگەر مردووت ھەڵگرت دەستەکانت بشۆ ، بەڵم ئەمە جێگای تێڕوانینە ، چونکە ئەگەر مردووی ھەڵگرت مردوو پاکە ، پێویست ناکات دەست بشۆردرێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٤٥٧ .

تەفسیر کردنی وضوء بە شۆردنی ھەردوو دەست دروست نییە ، چونکە واجبە وشەکان تەفسر بکەیت بەمانای حەقیقەتی شەرعی نەک زمانەوانی .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو فەرموودەی باسکراوە لاوازە ، فەرموودەی تر جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت بەڵگەیە لەسەر سونەتی خۆشۆردن دوای شۆردنی مردوو .

سەبارەت بە ھەڵگرتنی مردوو ھیچ فەرموودە نەھاتوون بۆ دەست نوێژ گرتنەوە ، سونەت نییە دەست نوێژ بگریتەوە بۆ مردوو ھەڵگرتن ، لەبەر نەبوونی بەڵگە لەسەر ئەمە . )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (10/ 180).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام