پرسیار : حیکمەت لە خۆشۆردن دوای مردوو شۆردن چییە ؟
وەڵام : وعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( مَنْ غَسَّلَ مَيِّتًا فَلْيَغْتَسِلْ، وَمَنْ حَمَلَهُ فَلْيَتَوَضَّأْ )) أَخْرَجَهُ أَحْمَدُ وَالنَّسَائِيُّ وَالتِّرْمِذِيُّ وَحَسَّنَهُ ، وَقَالَ أَحْمَدُ : لا يَصِحُّ فِي هَذَا الْبَابِ شَىْءٌ.
واتە : لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( ھەر کەسێک مردوویەکی شۆرد با خۆی بشوات ، وە ھەر کەسێک مردوویەکی ھەڵگرت با دەست نوێژ بگرێتەوە )) .
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە سونەتە خۆت بشۆیت ئەگەر مردووت شۆرد ، کە ئەمە وتەی ابن عباس وابن عمر وعائشة والحسن البصري وإبراهيم النخعي و مالك والشافعي وأحمد وإسحاق وأبي ثور وابن المنذر وأصحاب الرأي ، ابن قدامة ، بەڵگە :
(١) عن ابن عباس : " ليس عليكم في غسل ميتكم غُسل إذا غسلتموه ، فإنَّ ميتكم ليس بنجس ، فحسبكم أن تغسلوا أيديكم " .أخرجه الحاكم ( 1 / 386 ) والبيهقي ( 3 / 398 ) ، ثم ترجح عندي أن الصواب في الحديث الوقف ، كما حققته في " الضعيفة " ( 6304 ) .
(٢) عن ابن عمر رضي الله عنه قال : " كنا نغسل الميت ، فمنَّا من يغتسل ومنَّا من لا يغتسل ".
أخرجه الدارقطني ( 191 ) والخطيب في " تاريخه " ( 5 / 424 ) بإسناد صحيح كما قال الحافظ ، وأشار إلى ذلك الإمام أحمد ، فقد روى الخطيب عنه أنه حضَّ ابنه على كتابة هذا الحديث . أ.هـ " أحكام الجنائز " ( 71 ، 72 ) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە شۆردنی مردوو ، دەست نوێژ ناشکێنێت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان ، بەڵام ئەگەر دەست لە عەورەتی مردوو بدەیت دەست نوێژ دەشکێت لەبەر دەست بەر عەورەت کەوتن ، نەک لەبەر شۆردنی مردوو ، وە نابێت دەست لە عەورەتی مردوو بدات ، بەڵکو دەیشوات لەسەر پاچە پەڕوێک . )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز - المجلد الحادي عشر.
زانایان دوو وتەیان ھەیە سەبارەت بە حیکمەتی فەرمان کردن بە خۆشۆردن :
یەکەم : وتراوە : چونکە شۆردنی مردوو کەسەکە لاواز و بێ توانا دەکات ، بەھۆی بیرکردنەوە لە مردن و ئاخیرەت ، ھەروەک چۆن فەرمان کراوە بە خۆ شۆردن دوای جووت بوون و پاک بوونەوە لە حیض و نیفاس .
دووەم : وتراوە : ئەو کەسەی مردوو دەشوات ئەمین نییە لەوەی پیسایی بەر لاشەی بکەوێت و ئاگای لێ نەبێت کاتێک دەیشوات . معالم السنن ج٤ لاپەڕە ٤٠٥ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net