پرسیار : ئایا حیجامە " واتە : کەلەشاخ " کردن سونەتە ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی حیجامە ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حیجامە سونەتە .
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە حیجامە زۆر فەرموودەی ھاتوون بەناوبانگن ، لەسەر کردنی و فەزلی و کاتەکەی ، وە کردەوەی پێغەمبەر بووە درود و سەلامی خوای لێ بێت . )) "الآداب الشرعية" (3/87) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون لە چارەسەرە ڕێگەپێدراوەکانە .
خطابي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حیجامە ڕێگەپێدراوە ، سوودی تێدایە و باشە و چارەسەرە بۆ لاشەکان . )) "معالم السنن" (3/103) .
وتەی ڕاست وتەی دووەمە ، چونکە :
(١) حیجامە لەو کاروباری پزیشکی یە پێش ئیسلام ھەبووە ، لە ئومەتەکانی پێشتریش ھەبووە ھەتا لە سەردەمی فەراعینەکانیش ھەبووە ، ئەصل وایە ڕێگەپێدراوە .
(٢) ھیچ فەرموودە نەھاتوون پاداشتی بۆ حیجامە کردن دیار کردبێت ، وە سزای دانابێت بۆ ئەو کەسەی تەرکی دەکات ، حیجامە یەکێکە لە عادەتەکان .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حیجامە سونەت نییە ، حیجامە دەرمانێکە ئەگەر مرۆڤ پێویستی پێی بوو دەیکات ، ئەگەر پێویستی پێ نەبوو نایکات . )) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (23/ 96) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حیجامە کردن ئایا دروستە یان سونەتە یان حەڕامە ؟
دەڵێین : ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر دروستی حیجامە کردن ، کارەکە لەنێوان ئەوە ماوە سونەتە یان دروستە لەسەر ڕووی إباحە ، دەڵێین : ئەگەر مرۆڤ پێویستی پێی ھەبوو ئەوە سونەتە وەک شوێنی کەوتنی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، وە ئەگەر پێویستی نەکرد سەیری دەکەین ، ئەگەر زیانی پێ بگەیەنێت بۆ کەم بوونی خوێنی ئەوە حەڕامە ، وە ئەگەر زیانی بۆی نەبێت ئەوە ڕێگەپێدراوە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٤٧٢ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net