سەردێری پرسیار:حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆریە ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:117

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە مسح لەسەر گۆرە بکرێت ؟ ئایا ئەگەر ئەستور نەبێت دەتوانی مسحی لەسەر بکەی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زۆربەی زانایان دەلێن دروستە مسح لەسەر گۆرە بکەیت ، کە ئەمە وتەی شافعی ، حنابلە ، ظاهری ، ابو یوسف ، محمد بن الحسن ، هەروەها نقل کراوە کە ابو حنیفەش لە کاتی نەخۆشی پەشیمان بۆتەوە ، ....ابن باز ، ابن عثیمینه ، بەلگە :

(١) عن الغیرة بن شعبة قال : (( توضٲ النبی صلی الله علیه وسلم و مسح علی الجوربین و النعلین )) رواە الترمذی(۹٨) ، واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت مەسحی لەسەر گۆرە و نەعلی کردووە .

(٢) لە هاوەلان نقل کراوە مەسحیان لەسەر گۆرە کردووە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : (( هاوەلان خوا لێیان ڕازی بێت مەسحیان لەسەر گۆرە کردووە ، بەدیار نەکەوتووە لەسەردەمی ئەوان کەس پێچەوانەی ئەوانیان کردبێت ، کەواتە ئیجماعە ھەیە )) المغنی ج۱ لاپەڕە ۲۱٥

(٣) قیاس کردن لەسەر گۆرە کە هیچ جیاوازی نییە لەنێوان گۆرە و خوف .

کەواتە وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە دروستە مسح لەسەر گۆرە بکرێت ، ئەگەر ئەو فەرموودەی باسی مەسح کردن لەسەر گۆرە دەکات لاوازیش بێت دەلێین مسح لە هاوەلان نقل کراوە و وە قیاسیش ڕوون و ئاشکراییە .

سەبارەت بە گۆرەی ئەستور و تەنک ، ئەگەر ئەستور بێت دروسە مسح لەسەر بکەیت ، بەلام ئەگەر تەنک بێت دوو وتە هەیە :

وتەی یەکەم // هەندێک زانا دەلێن دروستە مەسح لەسەر هەموو جۆرە گۆرەیەک بکەیت ئەگەر تەنکیش بێت ، کە ئەمە وتەی عمر ، علی ، ظاهری ، ابن عثیمین ، الالبانی ......، بەلگە :

(۱) گۆرە و خوف وەک یەکترن ، جا چ ئەستور بێت یان تەنک ، وە ڕوخسەت دراوە بۆ ئەوەی بارگرانی دروست نەبێت ببێتە ئاسانکاری ، ئەگەر وتت فلانە گۆرە دەبێت فلانە گۆرە نابێت ئەوە نەبووە ئاسانکاری ، هەروەها نقل نەکراوە مەرجیان دانابێت کە گۆرەی تەنک نابێت .

وتەی دووەم // زۆربەی زانایان دەلێن نابێت مەسح لەسەر گۆرەی تەنک بکەیت ، کە ئەمە وتەی حنفی ، شافعی ، حنابلە ، ابن بازە ، ... بەلگە :

(۱) خوف پێی مرۆڤ دادەپۆشێت ، لەبەر ئەوە پێی دەلێن خف چونکە پێی مرۆڤ بزر دەکات و دادەپۆشێت ، کەواتە گۆرەش دەبێت بە هەمان شێوە بێت .

وتەی ڕاست دەلێن گۆرە ئەگەر تەنک بوو دەتوانی مەسحی لەسەر بکەیت ، بەلام ئەگەر تەنکی گۆرە گەیشتە ئەو ڕادەی قاچەکانی مرۆڤ بەدیار بکەوێ لەسەر گۆرە ھەندێک دەلێن باشتر وایە مسح نەکەیت ، ئەگەر بکەیتیش بەرفراوانی تێدایە ، چونکە دەلێن :

(١) ئەمەش وەک ئەو فەرموودەیە کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ....نساء کاسیات عاریات ....)) واتە : ...ژنانێک پەیدا و دەبن دێن جلیان لەبەرە بەلام ڕووتن ، چونکە جلیان زۆر تەنکە ، گۆرەی تەنکیش دەلێن بە ھەمان شێوە گۆرەی لەبەرە بەلام پێی دیارە و ڕووتە ، چۆن دەبێت مسح لەسەر پێی ڕووت بکەت ؟!

(٢) خوف لەبەر ئەوەی پێی دەلێن خف چونکە قاچەکان دادەپۆشێت و بزر دەکات ، گۆرەیەش بەھەمان شێوە دەبێت قاچەکان داپۆشێت و بزر بکات .

هەندێک گۆرە ئێستا پەیدابووینە گۆزینکی مرۆڤ داناپۆشێت ، هەتا ژێر گۆزینک دادەپۆشێت ، ئەمانە نابێت مسح لەسەر بکەیت ، چونکە هەموو قاچەکانی مرۆڤی دانەپۆشیووە ، یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە دەبێت شوێنی شوشتنی قاچەکان هەمووی داپۆشێت .

پـــــوختەی وەلامی زانایان :

(١) زۆربەی زانایان دەلێن دروستە مسح لەسەر گۆرەی ئەستور بکەیت کە ئەمە وتەی ڕاستە .

(٢) دروستە مەسح لەسەر گۆرەی تەنک بکەیت ، بەلام ئەگەر گۆرەیەک زۆر تەنک بێت و قاچەکان دیار بێت لەم حالەتە باشتر وایە مەسحی لەسەر نەکەیت ، ئەگەر بکەیتیش بەرفراوانی تێدایە .

(٣) گۆریە ئەگەر تەنھا ھەتا ژێر گۆزینک قاچەکان داپۆشێت ناتوانی مەسحی لەسەر بکەیت ، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی مەسح ئەوەیە دەبێت شوێنی شوشتنی قاچەکان بۆ دەست نوێژ داپۆشێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام