پرسیار : ئایا ددان دەرھێنان و بڕینی دەمار ڕۆژوو دەشکێنێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دەرھێنانی ددان و بڕین دەمار ڕۆژوو ناشکێنێت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەرھێنانی ددان ڕۆژوو ناشکێنێت ، ئەگەر پێویستی بەدەرھێنان بوو ڕۆژوو ناشکێنێت ، ئەگەر ددانی دەرھێنان و بەڕۆژوو بوو زیان بە ڕۆژووی ناگەیەنێت ، بەڵام دەبێت خۆی بپارێزێت لەوەی خوێن بچێتە ناو بۆشایی گەدە ، فڕێ دەدەیت و ئاو لە دەم ڕادەدەیت بۆ ئەوەی ھیچ شتێک نەچێتە ناو بۆشایی ، ئەگەر شتێک چووە ناو گەدە بێ ئەنقەست و بێ مەبەست ، ئەوە زیان بەڕۆژووی ناگەیەنێت ، بەڵام ئەگەر بە ئەنقەست خوێنی قووت دا ، ئەوە ڕۆژووی دەشکێت و لەسەریەتی قەزا بکاتەوە ، ...... )) نور علی الدرب .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەرچوونی خوێن بەھۆی دەرھێنانی ددانەوە کاریگەری نییە و زیان بە ڕۆژووگر ناگەیەنێت ، بەڵام دەبێت ڕۆژووگر خۆی بپارێزێت لە قوت دانی خوێن ، .... )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد التاسع عشر - كتاب مفسدات الصيام.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net