سەردێری پرسیار:ئەگەر ئافرەت تامی خواردن بکات بۆ ئەوەی قیاسی سوێری بزانێت ڕۆژووی دەشکێت ؟

بەرواری دانان :2019-05-07 کۆدی پرسیار:1172

پرسیار:

پرسیار : ئەگەر ئافرەت تامی خواردن بکات بۆ ئەوەی قیاسی سوێری بزانێت ڕۆژووی دەشکێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئەگەر تامی خواردن بکات کاتی بەڕۆژوو بوون ، ھیچی تێدا نییە ئەگەر پێویست بکات و خواردن قووت نەدات .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر تامی بکات بێ ئەوەی پێویست بکات ، ئەوە مەکروھە ، وە ڕۆژووی بەتال نابێت .

ابْن عَبَّاس دەڵێت : ھیچی تێدا تامی شتی ناو مەنجەڵ بکەیت یان شتی تر ، رواه البخاري معلقاً .

ئیمام أَحْمَد دەڵێت : پێم خۆشە خۆت بە دوور بگریت لە تام کردنی خواردن ، ئەگەر تامی کرد زیانی پێ ناگات ، ھیچی تێدا نییە . )) المغني (4/359) .

شيخ الإسلام ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تام کردنی خواردن باش نییە ئەگەر پێویست نەبێت ، بەڵام ڕۆژوو ناشکێنێت . )) الفتاوى الكبرى (4/474) .

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( ھیچی تێدا نییە مرۆڤ تامی خواردن بکات لە ڕۆژی ڕەمەزان کاتی پێویستی ، وە ڕۆژووی دروستە ئەگەر بە ئەنقسەت ھیچ شتێک قووت نەدات . )) اللجنة الدائمة (10/332) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە تامی خواردن بکەیت ، وەک خورما و نان و شلە " واتە : ترش " ، ئیلا ئەگەر پێویست بکات ھیچی تێدا نییە .

ڕووی ئەمە : ھەندێک جار شتێک لە خواردن دەچێتە ناو بۆشایی بێ ئەوەی ھەست پێ بکەیت ، کەواتە تام کردنی ئەم خواردنە معرضە بۆ پووچ بوونی ڕۆژوو ، ھەروەھا ھەندێک جار زۆر حەزی لەخواردنە ، پاشان تامی دەکات بۆ ئەوەی چێژی لێ وەربگرێت ، وە جار ھەیە دەیمژێت بە قووەت ، پاشان دەچێتە ناو بۆشایی .

پێویست کردن وەک ئەوەی چێشت لێنەر بێت پێویستی بەوە ھەیە سەیری سوێری یان شیرینی بکات ، یان شتی تری وەک ئەمانە . )) الشرح الممتع ج٣ لاپەڕە ٢٦١ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام